ئاكرێ مێژووی نووسییەوە
ئاكرێ مێژووی نووسییەوە
تیپی تۆپی پێی یانەی ئاكرێ ئەم وەرزە لە پاڵ خولی نایابی یانەكانی كوردستان بەشداری كردبوو لە خولی یانە پلە سێیەكانی عێراقی، یانەكە هەر لە سەرەتای دەستپێی لە خولی پلە سێ ئامانجی یانەكە ئەوەبوو بتوانێ ئاست و ئەنجامی دڵخۆشكەر لە خولی عێراقیش بەدەست بهێنێت، لە كۆی ئەنجامدانی حەوت یاری لە خولەكە توانی شەش یاری بباتەوە و یەك یار یەكسان بوو، لە یاری كۆتایی یانەی ئاكرێ لە سەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی هەندییەی كرد و لە یارییەكی ئاست بەرزدا بەیەك گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی ئاكرێ بە پاڵپشتی یاریگا و هاندەرانی وەرزشی یانەكە توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەش بە ئەنجامی (3-0)گۆڵ بباتەوە ببێتە پاڵەوانی خولی پلە سێیەكانی عێراقی بۆ یەكەمجار ببێتە پاڵەوانی عێراق و سەركەوت بۆ خولی پلە دووەكانی عێراقی، یانەی ئاكرێ ئەم وەرزە بە ڕابەرایەتی كاپتن یونس سلێمان توانی ئاستی تیپەكە بباتە قۆناغێكی باشتر.
