یانەی زاخۆ ستافێكی ڕاهێنەری بە ئەزموون دەستنیشان دەكات
یانەی زاخۆ ستافێكی ڕاهێنەری بە ئەزموون دەستنیشان دەكات
تیپی تۆپی پێی یانەی زاخۆ دوای گۆڕانكاری لە ستافی دەستەی سەرۆكایەتی یانەكە و هاتنی ستافێكی تازە دەیەوێت ئەم وەرزە گۆڕانكارییەكی ڕیشەیی لە دەستەی ڕاهێنەران و یاریزانان ئەنجام بدەن. لە ئێستادا چیا ئەمین سەرۆكی تازەی یانەی وەرزشیی زاخۆ دەیەوێت گۆڕانكارییەكی گەورە ئەنجام بدات. جگە لەوەش لەگەڵ دەستەی كارگێڕیی یانەكە بەرنامەی ئەوەیان هەیە بتوانن ئەنجامێكی گەورە بەدەست بهێنن و دڵی هاندەرانی یانەكەیان ئاشت بكەنەوە، بۆیە لە ماوەی دە ڕۆژی داهاتوو دەتوانن ستافێكی ڕاهێنەری شارەزا دەست نیشان بكەن بۆ سەرپەرشتی كردنی مەشقی یانەكە.لەم بارەشەوە چیا ئەمین سەرۆكی یانەی زاخۆ گوتی:لەگەڵ ستافی تازەی كارگێڕیی یانەكە بە نیازی ئەوەین تاكو دە ڕۆژی تر گرێبەستێكی باش لەگەڵ ستافێكی ڕاهێنەران دەكەین لەگەڵ خەڵكی زاخۆ هەماهەنگ دەبین بۆ ئەوەی بتوانین ناوی زاخۆ بەرز بكەینەوە، پێویستمان بەوەیە كە بتوانین خەڵكی ناوچەكەمان هاوكار و پشتیوان بن بۆ ئەوەی بتوانین باشترین ئەنجام بدەست بهێنین، ئەگەر ئیرادەیەكی باش هەبێت دەگەینە هەموو ئامانجێكی باش، ئێمە هاتووینە بۆ ئەوەی ناوی زاخۆ بەرز بكەینەوە حەز دەكەین جەماوەری ئێمە تەواوكەری كارەكانی ئێمە بن.
