هەولێر پارەیەكی زۆری سەرف كردیە

هەولێر پارەیەكی زۆری سەرف كردیە

هەولێر پارەیەكی زۆری سەرف كردیە
ساڵانە لەگەڵ دەستپێكی وەرزی نوێ خولی ئستێرەكانی یانەكانی عێراقی ، یانەكانی كوردستان كەبەشدارن لە خولەكانی عێراقی بڕە پارەیەكی باش سەرف دەكەن لە هێنانی یاریزانان و گواستنەوەی ئەستێرە بەناوبانگەكان بۆ ڕیزی یانەكانیان، بۆیە ئەم وەرزە یانەی هەولێر سەرەڕای ئەوەی بە درەنگەوە خۆ ئامادەكاری كرد بۆ بەشداری لە خولەكە، بەڵام ئەمساڵ ژمارەیەكی زۆر یاریزانی هێناوەتە ڕیزی یانەكە، لە ئێستادا یانەی هەولێر بڕە پارەیەكی زۆری سەرف كردوە زیاتر لە هەشت ملیارە و بۆ نۆ ملیار دەچێت، لەم بارەشەوە سەفین یاسین سەرۆكی یانەی وەرزشیی هەولێر ئەوەی ئاشكرا كردوە كەوا نرخی هێنانی یاریزانان زۆر زیادی كردوە و وەرزش ساڵ بۆ ساڵ پارەی زیاتری پێویستە، ئەوەشی ئاشكرا كرد كەوا پار نرخی یاریزان 25 بۆ 30 ملیۆن بووە، ئەمساڵ نرخەكەی گەیشتۆتە زیاتر لە دوو سەد ملیۆن دینار، نرخی یاریزانان زۆر زیادی كردوە ئەوەش تێچوو لە سەر یانەكە زیاتر دەبێت، نرخی یاریزان لە عێراق زۆر بووە، یاریزانمان هێناوە بە 20دەفتەر دۆلار ئێستا نرخەكەی بۆتە 60دەفتەر ئەوەش دەبێتە تێچوویەكی زۆر بۆ سەر یانەكان.گوتیشی یاریزان هەیە نرخەكەی دەگاتە یەك ملیۆن دۆلار ئەوەش پارەیەكی یەكجار زۆرە لە سەر یانەكان، ئێمە ئەمساڵ نزیكەی هەشت بۆ نۆ ملیار دینارمان سەرف كردوە، بۆ وەرزی نوێ ئێستا دەمانەوێ پلان دابنێن بزانین چۆن بتوانین هەڵسوكەوت لەگەڵ ئەم بارە داراییە بكەین كە زۆربەی یانەكان پێویستیان بە سەرچاوەی داراییە.لە خولی عێراقی یانەی هەولێر پلەی سێیەمی خولەكەی مسۆگەر كردیە.

Top