چڕکردنەوەی دەرکردنی چالاکانی بەهایی لە قەتەر
هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاند: کە دەسەڵاتدارانی قەتەر فەرمانی دەرکردنی لانیکەم چوار چالاکوانیان لە دامەزراوە سەرەکییەکانی کۆمەڵگەی بەهایی لە مانگی ئازاری ٢٠٢٦ەوە دەرکردووە.
بەگوێرەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، ئەو کەسانەی باسیان لێوە دەکرێت، بەبێ ڕێوشوێنی یاسایی و دەستڕاگەیشتن بە میکانیزمی یاسایی کارا و توانای تەحەدای بڕیارەکان، فەرمانیان پێکراوە وڵات بەجێبهێڵن.
هیومان ڕایتس وۆچ هۆشداری داوە لەوەی دیپۆرتکردنەوەی ئەو کەسانە ڕەنگە ببێتە هۆی جیابوونەوەی خێزان و پێشێلکردنی مافی ژیانی خێزانیی.
هیومان ڕایتس وۆچ ئەم پرۆسەیەی لە ئەنجامی پەرەسەندنی گرژی و ململانێکانی ناوچەکە بینیوە کە ئیسرائیل و ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران تێیدا بەشدارن.
گوڵان: سەردار خەلیل
