خەڵکی سویسرا دژی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانن
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی ڕیفراندۆم لە سویسرا، زۆرینەی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە دژی پلانێکن بۆ دانانی سەقفی دانیشتوان.
بەگوێرەی ئەو داتایانەی پەیمانگای ڕاپرسییەکە بڵاویکردۆتەوە، 55%ی دەنگدەران دژی ئەو پلانە دەنگیان داوە، هاوکات 45%ی دەنگدەران پشتگیریان لێکردووە.
ئەم ڕیفراندۆمە لەلایەن پارتی گەلی سویسرا کە گەورەترین پارتییە لە پەرلەمانی سویسرا دەستپێشخەری کرد.
ئەو پارتە کە بە هەڵوێستی ڕاستڕەوی و دژە کۆچبەری ناسراوە، ئاماژەی بەوەدا کە سنووردارکردنی گەشەی دانیشتوان بۆ پاراستنی سەرچاوە و ژێرخانی وڵات و کوالیتی ژیانی وڵات پێویستە.
زۆرێک لە ڕەخنەگران هۆشدارییان دابوو کە دانانی سەقفی دانیشتووان دەتوانێت ببێتە هۆی سنووردارکردنی توندتری کۆچبەری و کەمیی هێزی کار و دەرئەنجامە ئابوورییە نەرێنییەکان.
نەیاران دەیانگوت کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان تەنیا بۆ کۆچبەری ناتوانرێت بگەڕێنرێتەوە و سنووردارکردنی دانیشتووان چارەسەرێکی گونجاو نییە بۆ ئەم تەحەددایانە.
گوڵان: سەردار خەلیل
