فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازی لە هیندستان کەوتە خوارەوە
فڕۆکەیەکی گواستنەوەی هێزی ئاسمانی هیندستان لە ویلایەتی ئاسام کەوتە خوارەوە.
فڕۆکەیەکی گواستنەوەی ئەنتۆنۆڤ ئەن-٣٢ی هێزی ئاسمانی هیندستان لە نزیک شاری جۆرهات لە ئاسام کەوتە خوارەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئێن دی تی ڤی، فڕۆکە گواستنەوەکە لە کاتی نیشتنەوەی لە نزیک بنکەی هێزی ئاسمانی هیندستان لە شاری جۆرهات کەوتۆتە خوارەوە. دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە گڕی گرت.هەروەها هێزەکانی فریاکەوتن کۆنترۆڵی ئاگرەکەیان کرد.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەگەری زیانی گیانی و برینداربوونی ڕووداوەکە یان هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بڵاونەکراوەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
