ئەڵمانیا هۆشداری دەدات لە کەمیی هێزی کار تا ساڵی ٢٠٣٦

ئەڵمانیا هۆشداری دەدات لە کەمیی هێزی کار تا ساڵی ٢٠٣٦

 

 

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ، ئەڵمانیا لە ساڵانی داهاتوودا ڕووبەڕووی قەیرانێکی قووڵتر دەبێتەوە لە بازاڕی کاردا لەوەی پێشتر بیری لێدەکرایەوە.

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوە کە لەلایەن دامەزراوەی ئابووریی ئەڵمانیاوە ئەنجامدراوە، وڵاتەکە تا ساڵی 2036 ڕووبەڕووی کەمیی نزیکەی 4.3 ملیۆن کرێکاردەبێتەوە، ئەم ڕێژەیە زیاتر لە 1.3 ملیۆن زیاترە لەو پێشبینیانەی کە تەنیا دوو ساڵ لەمەوبەر بڵاوکراونەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، بەساڵاچوونی دانیشتوان و دابەزینی هێزی کاری چالاک بە خێرایی ڕوودەدات.

شارەزایان هۆشداری دەدەن لەوەی  کە ئەم ڕەوتە ڕەنگە بەردەوام بێت و کێشەی جددی بۆ کەرتە جیاوازەکانی ئابووری ئەڵمانیا دروست بکات، لە پیشەسازی و خزمەتگوزارییەوە تا سیستەمی چاودێری تەندروستی و کۆمەڵایەتی.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top