نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت شەرمەزار دەکات
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووت، هۆشداریی دا لە دەرئەنجامەکانی ئەم چالاکییە لە سەرهەوڵە دیپلۆماسییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمریکا.
گۆتێرێس لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێرشەکان سەرەڕای ئاگربەست و لە کاتێکدا ڕوویانداوە کە پێشبینی دەکرێت ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران بگەنە ڕێککەوتنێک کە ڕێگە خۆش بکات بۆ چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکە.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دۆخی ئێستای بە "ساتێکی گرینگ" وەسف کرد و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد خۆیان لە پەرەسەندنی گرژییەکان بەدوور بگرن و ئەوپەڕی خۆگرتن بگرنەبەر.
گوڵان: سەردار خەلیل
