حکومەتی زەیدی: ئومێد و خواستەکانی هاووڵاتی عێراقی
تەنانەت له هەڵبژاردنەکانی دوای 2003 و دوور له دەسەڵاتی دیکتاتۆری، عێراقیەکان هەمدیس هەستیان بە ناجێگیری دڵە ڕاوکێدا کرد سەبارەت بە ئاینده، ئەوەی ئەمڕۆ له ڕووی کێشه و ناکۆکیەوه دەیبینین، به رهەمی ئەو سەڕدەمانەیە کە بە ریککەوتن چارەسەر نەکرا ، کە ئەمەش لە کاتی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقەوە وه کەڵەکه بۆتەبووه .
لەو کاتەوە واتە سەرەتای سەدەی ڕابردوو، دەوڵەت بایەخی بە چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکیانە نەداوە کە لە ئەنجامی دامەزراندنی دەوڵەت و داگیرکاری ئینگلیز و پاشان دەسەڵاتی پاشایەتییەوە سەریهەڵداوە. لە ساڵی ١٩٥٨ەوە کودەتای سەربازی هەبووە کە هەرجارە جۆرێکی نوێی تیرۆری سەپاندووە، تا ئەو کاتەی ئەو تاوانانەی کە ڕژێمی لەناوچوو دژی عێراقییەکان ئەنجامیاندا گەیشتە لوتکە.
لە ساڵی 2003 و بەڕێوەچوونی چەند هەڵبژاردنێک کە جیاواز بوو لەو هەڵبژاردنانەی کە لە سەردەمی رژێمی پێشوودا ئەنجام دراون، عێراقیەکان بە هەڵبژاردنی نوێنەرانیان هەناسەیەکی ئارامیان هەڵمژی، سەرەڕای هەندێک ڕەخنە، بەڵام ناتوانرێت بەراورد بە سەردەمی پێشوو بکرێت. ئەگەر سیاسەتمەداران لەم ماوەیەدا لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە تا ئەمڕۆ هەموویان هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دەستەی سەرۆکایەتی حکومەت دەدەن کە پشکی برایانی شیعەیە بە پێی دابەشکردنی پۆڵ بریمەر لە ساڵی ٢٠٠٥.
بلۆکە شیعەکان جیاوازن، وەک چۆن تێبینیمان کرد کاتێک دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دژی کاندیدکردنی بەڕێز نوری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەستایەوە. لە ناو ئەو ناکۆکییانە و ڤیتۆی ئەمریکادا، بلۆکە شیعەکان نەیانتوانی کەسێک لە چوارچێوی هەماهەنگی هەڵبژێرن. بەهۆی تەواوبوونی ماوەی دەستورییەوە، کەسێکیان کاندید کرد لە دەرەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەویش بەڕێز عەلی ئەلزەیدی، کە ناوێکی ئاشنا نەبوو لەسەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق، بەڵکو وەک بازرگانێک لە ناوەڕاستی عێراق دەرکەوت، بابەتەکەیان یەکلایی کردەوە. بەم شێوەیە هەڵبژێردرا بۆ پێکهێنانی حکومەت.
دوای ماوەیەک ناکۆکی سیاسی و دانوستانی سەختی نێوان کوتلە ڕکابەرەکان، بەرێز ئەلزەیدی لە نێو ئەو بارودۆخە نالەبارەی کە ڕووبەڕووی عێراق و ناوچەکە بووەتەوە، حکومەتەکەی پێکهێنا.
گوشارەکانی ئەمریکا و ئەجێنداکانی ئێران سەریان هەڵدا، واقیعێک کە دوورە لە ئاسانی. سەرەرای ڕاگەیاندنی حکومەتە نوێیەکەی لەلایەن ئەلزەیدیەوە، لەگەڵ بەڵێنی فراوانی چاکسازی ئابووری و باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و بەرەنگاربوونەوەی ئەو گەندەڵییەی کە ساڵانێکە دامەزراوەکانی دەوڵەتی گرتۆتەوە، لەگەڵ ئەوەی حکومەتی نوێ دەنگی متمانەی لە پەرلەمان بەدەستهێنا. بەڵام بەشێک لە وەزارەتەکانی پەیوەست بە ئاسایش و سەربازی نەیانتوانی دەنگی پێویست لەناو پەرلەمان دەستەبەر بکەن.
دوای زیاتر لە سەدەیەک لە دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق، هاووڵاتی عێراقی هێشتا بەدەست بەرەنگاربوونەوەی کەڵەکەبوو و قەیرانی سیاسی نێوان بەغدا و هەولێر دەناڵێنێت. هەروەها بابەتی پەیوەندیدار بە بێکاری و ژێرخانی ئابووری و قەیرانی ڕۆژانەی وەک پچڕانی کارەبا و ئاو هەیە.
سەرەڕای ئەوەی بەڕێز ئەلزیدی لە یەکەم وتاریدا لەبەردەم پەرلەماندا وتی کە حکومەتەکەی "دەبێتە حکومەتێکی خزمەتگوزاری و دەرفەت و گەشەپێدان"، دەتوانێت ئەلزیدی لە ماوەی حوکمڕانیدا داواکارییەکانی هاوڵاتیان جێبەجێ بکات و عێراق لەم دۆخە خراپە رزگار بکات، بۆ دۆخێکی باشتر کە ڕکابەری وڵاتانی ناوچەکە بکات، لە کاتێکدا عێراق ڕووبەڕووی دۆخێکی ئابووریی بێ ئیرەیی دەبێتەوە، بەتایبەتی دوای هەڵاوسانی بازاڕی نەوت و داخستنی گەرووی هورمز، و داهاتی سەرەکی عێراق لە فرۆشتنی نەوتەوەیە، و پەککەوتنی کارەکانی هەناردەکردنی ئەو وڵاتە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری، کە هاوکات ئاستەنگێکی دیکەی بەردەم حکومەتەکەی ئەلزیدییە.
دیارترین بابەتی بەردەم بەرێز ئەلزەیدی پرسی چەکەکانە، کە ساڵانێکە لەدەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەتدا ماوەتەوە و حکومەتەکانی پێشووش نەیانتوانیوە تەشەنەیان لەخۆبگرن یان سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەیان. میلیشیاکان لە لای خۆیان ڕەتکردنەوەی چەکداماڵین یان ڕادەستکردنی چەکەکانیان بە حکومەت ڕاگەیاندووە و ئەمەش ئەوەیە کە ئێران پشتیوانی دەکات و ئەمەش پێچەوانەی خواستی خودی ئەمریکایە.
سەرەڕای پێداگری حکومەت لەسەر پابەندبوونی بە سنووردارکردنی چەک بۆ دەوڵەت و بەهێزکردنی دەسەڵاتی دامەزراوە ئەمنییەکان، چاودێران پێیان وایە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم پرسە پێویستی بە هاوسەنگییەکی ناسکی هەیە لە نێوان جێبەجێکردنی یاسا و دوورکەوتنەوە لە پێکدادانەکان کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر سەقامگیری ناوخۆیی هەبێت.
شرۆڤەکاران دەڵێن، حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق بەهۆی ئاڵۆزییە سیاسی و ناوچەییەکانەوە ڕووبەڕووی گرفتی بەرچاو بوونەتەوە لە چارەسەرکردنی ئەم پرسە، ئەمە جگە لەو کاریگەرییە جەماوەری و سەربازییە بەرچاوەی کە لەلایەن هەندێک کوتلەوە بەکاردەهێنن.
بەڵام ڕای گشتی عێراق لە چاوەڕوانی هەنگاوی کۆنکرێتی ماوەتەوە، چونکە زۆرێک پێیان وایە سەرکەوتنی حکومەت لەم مەسەلەدا تاقیکارییەکی ڕاستەقینەی توانای دەسەڵاتی دەوڵەت و گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری دەبێت.
تەحەددایەکی دیکەی بەردەم بەڕێز ئەلزەیدی، ناکۆکییەکانی ناو بلۆکە عێراقییەکانە. کە خودی خۆی کاندیدی سازانە نەک کاندیدی ڕووبەڕووبوونەوە و بەشێکیش نییە لە ململانێکان. حکومەتێکی ناتەواو و کەم و کوڕی گرتە دەست و ڕۆژکار پشتڕاستی دەکەنەوە کە زۆر سوپرایز چاوەڕێی دەکەن.
ناکرێ خۆی بەدوور بکرێت لە دەنگی سەرکردە عەقڵانییەکانی عێراق و کوردستان ، بۆ ئەوەی بزانێت چۆن کەشتیی حکومەتەکەی بەرەو سەلامەتی بەڕێبکات.
بەرێز ئەلزەیدی باش ئاگادارە و دەزانێ هەڵوێستی سەرکردەکانی هەرێم، پێش هەموو ئان سەرۆک مەسعوود بارزانی، کە ساڵانێکە دووبارەی دەکاتەوە سەبارەت بەوەی کە عێراق پێویستی بە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا هەیە لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنە هاوبەشەکان، هەروەها ئەولەویەتدان بە پرەنسیپەکانی کۆدەنگی و هاوسەنگی و هاوبەشی لە عێراق، بۆ ئەوەی لە بازنەی ململانێی ناوخۆییەوە بەرەو ململانێیەکی بەهێز بگوازرێتەوە ئامادەبوونی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کە لەگەڵ پێگە و مێژووی خۆیدا بگونجێت. ئێمە پێمان وایە کاتی ئەوە هاتووە هەموو عێراقییەکان لەم ڕاستییە تێبگەن، هەروەها حکومەتەکەیان هەوڵی گەیشتن بە خەونەکانیان بۆ سەقامگیری بدەن.

شێرکۆ حەبیب