ئایا سەرەتایەکی دروست بوو؟
لە میانی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ پێدانی متمانە بە حکومەتەکەی بەڕێز عەلی ئەلزەیدی، منیش وەک ملیۆنان کەسی دیکە لە کەناڵەکانی تەلەفزیۆن بینەری شێوازی بەڕێوەبردنی پرۆسەی متمانەپێدان بووم. سەرۆکی ئەنجومەن دەیگوت “داوا لە ئەنجوومەن دەکەم دەنگ بە فلانە بەرێز بدات بۆ پۆستی فلانە وەزارەت” و لە ماوەی چەند چرکەیەکدا بەبێ پێداچوونەوە یان هەژماردنی دەنگەکان بڕیاری قبوڵکردن یان ڕەتکردنەوەی دەدا، بەو پێیەی هیچ ئامێرێکی ئەلیکترۆنی دەنگدان لە پەرلەماندا نەبوو.
پێدەچێت سەرۆکی پەرلەمان پێشبینی ئەوە بکات کێ ڕەزامەندی ئەنجومەنەکەی بەدەستهێناوە و کێ وەرنەگرتووە و تەنانەت ئەگەر زانای بیرکاری فیساغۆرس ئامادە بووایە، نەیدەتوانی دەنگەکان وەک سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەژمار بکات.
بابەتێکی دیکەی ناو هۆڵەکەدا دیار بوو، ئەویش دابەشبوون لەناو هەندێک بلۆکدا، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی دەنگ لەسەر هەندێک وەزارەتی گرنگ نەدرێت، وەک وەزارەتی ناوخۆ، سەرەڕای ڕێککەوتنی نێوان بلۆکەکان. ئەم دابەشبوونە و پێکهێنانی بلۆکی نوێ بێ گومان کاریگەری لەسەر ئەدای حکومەت و کارەکانی لە ئایندە دەبێت، بە تایبەت کە ئەلزیدی خاوەنی شارەزایی سیاسی و ئەزموونی پێشووی نییە لە بەڕێوەبردنی کاروباری عێراقدا، ئەمەش شتێکە کە بۆی ئاسان نابێت.
لە کاتێکدا بەرێز ئەلزەیدی کەسایەتییەکی یاسایی و بازرگانێکە، ئیدارەکردنی دەوڵەت پێویستی بە لێهاتوویی و شارەزای هەیە، جگە لەوەش، ئەلزەیدی خۆی دەبینێتەوە لە نێوان وەک دەڵێن بەرداشێک ، لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا، هەریەکەیان هەوڵی کۆنترۆڵکردنی عێراق دەدەن- ئێران لە ڕێگەی میلیشیا چەکدارەکانەوە. بۆ ملکەچکردنی حکومەت بۆ گوێڕایەڵی ئەوان، و ئەمریکا کە بە ئابووری هەڕەشە لە عێراق دەکات، چونکە داهاتی نەوتی عێراق دەچێتە بانکەکانی ئەمریکا و دواتر خەرج دەکرێت یان دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەتی عێراق. ئەگەر ئەمریکییەکان بڕیاریان دابێت داهاتی نه وتی عێراق نه نێرن بۆ بەغدا، حکوومەت ناتوانێت موچەی فەڕمانبەڕان دابین بکات و خزمه تگوزاریەکان پێشکەش بکات.
جگە لە ناکۆکیەکانی ناوخۆیی نێوان بەغدا و هەولێر چی؟ ئایا حکومەتی ئەلزەیدی دەتوانێت سەرەڕای ئاستەنگەکان لە دوای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقەوە چارەسەریان بکات؟ وە ئایا ئەلزەیدی پابەندی دەستوور دەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکییانە، یان شوێن هەڵگری ئەوانەی پێش خۆی دەبێت؟
سەرەڕای ئەوەی هەندێک لە پەرلەمانتارانی کورد هەندێک لە وەزیرەکانیان ناسیوە ئاماژەیان بەوە دەکەن کە دژی هەرێم و کوردستانن کاتێک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بوون، تەنانەت هەندێک کە پۆستی وەزیریان بەدەستهێناوە درێغییان نەکرد رۆژانە لە تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر هەرێم لە دادگای فیدراڵی.
سەرکردە کوردەکان، لە پێشەنگیاندا رابەر و سەرکردە مەسعوود بارزانی، پیرۆزبایی لە ئەلزیدی کرد، هەروەک سەرۆکەکانی هەرێم و سەرۆک وەزیران، هەموو چاوەڕوانی سەد ڕۆژی یەکەمی وەزارەتەکەین بۆ ئەوەی هەمووان ببینین تا چەند توانای بەڕێوەبردنی دەسەڵات لە عێراقدا هەیە، و تێبگەن کە وڵاتی خاوەن ئازارەکان و سەبووری لە بەرامبەر هەموو تەنگانەیەکدا بەرەو کوێ دەبات. ئایا حکومەتەکەی دەتوانێت چەکی میللشیاکان داماڵی وبیخاتە ژێر کۆنترۆڵی حکومەت،کە پێشتر ڕەتکردنەوەی ئەو هەنگاوەیان ڕاگەیاندبوو. هەروەها هەولێر چاوەڕێی چارەسەرکردنی گرفتەکان لەسەر بنەماکانی دەستوور و هەروەها ڕێکوپێکی شایستە داراییەکانی هەرێم و گەرەنتی ئەوە بکات کە ئەو گرفتەش چارەسەر دەکات.
فراکسیۆنەکانی پەرلەمان، بەتایبەت چوارچێوەی هەماهەنگی، پاڵپشتی بەڕێز ئەلزیدی دەکەن، بەڵام هەرکاتێک پێچەوانەی ڕێنماییەکانی چوارچێوە رەفتار دەکات ئایا هەڵوێستیان چۆن دەبێت، و بڕیارەکانی دەخاتە بەر تاقیکردنەوە.. بۆیە پابەندبوونی ئەلزیدی تەنها بە دەستوورەوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، و بەڕێوەبردنی حکومەتەکەی لەسەر بنەمای هاوبەشی و کۆدەنگی و هاوسەنگی، گەرەنتی سەرکەوتنی خۆی و هاوکارەکانی دەکات لە پێشخستنی عێراق و سەلامەتی..

شێرکۆ حەبیب