دەرزی بۆتۆكس بۆ چارەسەركردنی شەقەسەر

دەرزی بۆتۆكس  بۆ چارەسەركردنی شەقەسەر

ئەمە روونە كە دەرزی بۆتۆكس Botox بە شێوەیەكی سەرەكی لە بواری جوانكاریدا بۆ چارەسەركردنی لۆچیی پێست بەكاردەهێنرێت، بەڵام ئێستا لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆراك و دەرمانی ئەمەریكی FDA بۆ چارەسەركردنی شەقەسەر Migraine پەسەند كراوە. دەرزی بۆتۆكس رۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لە سەرهەڵدانەوەی سەرئێشە بەتایبەتی لە حاڵەتە درێژخایەنەكانی شەقەسەردا. میكانیزمی دەرزی بۆتۆكس بۆ چارەسەكردنی شەقەسەر بریتییە لە رێگرتن لە گەیشتنی سیگنالەكانی ئازار بە مێشك و رێگرتن لە هەندێك ماددەی كیمیایی وروژێنەری ئازاری شەقەسەر، بۆیە بە چارەسەرێكی كاریگەر هەژمار دەكرێت، چونكە نۆرەكانی ئازاری شەقەسەر تا رێژەی 30-50% كەم دەكاتەوە. بەكارهێنانی دەرزی بۆتۆكس بۆ چارەسەركردنی شەقەسەر لە لایەن دكتۆر لە ماسوڵكەكانی نێوچەوان، تەنیشتەكانی سەر، پاشەوەی سەر لەگەڵ ناوچەی مل دەدرێت، ئینجا هەر 3 مانگ جارێك دووبارە دەكرێتەوە و بەگشتی زیانی لابەلای نابێت.

Top