پــهیـــامـــی هـــاوخــهمــی بــارهگــای بــــارزانـــی بـــۆ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی هێرۆیی
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێز، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی هێرۆیی،
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان كاك ( محه‌مه‌د مسته‌فا محه‌مه‌د )ـی برای به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده و دۆستانتان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌كین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌واییتان پێببه‌خشێت و گیانی برای خوالێخۆشبووتان به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.
إنا لله وإنا اليه را‌جعون
باره‌گای بارزانی
8ـی نیسانی 2026
