پێویستە جلی نوێ پێش لەبەركردن بشۆرێت
جلی نوێ، ماددەی كیمیایی ماوە پاش دروستكردن وەكو فۆرمەلدیهاید Formaldehyde، یوریا یان بۆیەی جیاوازی رستن و چنین هەڵدەگرێت كە هۆكارن بۆ سووتانەوەی پێست، هەستەوەری، پەیدابوونی پەڵەی سوور. جلی نوێ لەوانەیە كە گەرد و بەكتریا و ڤایرۆسیش هەڵبگرن، لەگەڵ مێرووی زەڕەبینی. بە شووشتن، بۆیەی زیادی قوماش لادەچێت، هەروەها تۆز و بۆنی قوماش لادەچن كە لە ئەنجامی خەزنكردن و گواستنەوەی جلەكاندا پەیدا دەبن. لە لایەكی تر، ئاماژە بەمە كراوە كە هەندێك مادەی كیمیایی دەستكردی وەكو رەنگی زەق و تۆخ كە بۆ چەند جۆرێكی قوماشی جل و بەرگ بەكاردێن بەتایبەتی ئەو جۆرانەی كە بۆ قوماشی پۆلیستەر بەكاردێن، ماددەی بێنزیدین Benzidine لەخۆدەگرن لەوانەیە كە پاش بەركەوتن بە پێست ئەگەری شێرپەنجە زیاد بكات. هەندێك بۆیەی تر كە بۆ رەنگكردن و چاپكردن لەسەر قوماشی جۆراوجۆری جل و بەرگ بەكاردێن، كانزای قوڕسی وەكو زەرنیح، كادمیۆم، یان قوڕقوشم لەخۆدەگرن كە كانزای ژەهراوین و ئەگەری شێرپەنجە بەرزدەكەنەوە.
