كەرەی پاقلەی سودانی بۆ دڵ سوودبەخشە یان زیانبەخش؟

كەرەی پاقلەی سودانی  بۆ دڵ سوودبەخشە یان زیانبەخش؟

  كەرەی پاقلەی سودانی Peanut butter ئەگەر بە بڕی مامناوەندی بخورێت زیان بە تەندروستیی دڵ ناگەیەنێت، بەڵكو لەوانەیە كە ئاستی كۆلیستیڕۆڵ ڕێك بخات، بە مەرجێك سرووستی بێت و شەكر، خوێ، یان چەورییە هایدرۆجینكراوەكان لەخۆنەگرێت، چونكە دەوڵەمەندە بە پرۆتینی ئارجینین Arginine، ڕیشاڵ، چەورییە ناتێرە یەكانییەكان لەگەڵ چەورییە فرەناتێرەكان، كە ڕۆڵیان هەیە بۆ دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خراپ LDL و بەرزكردنەوەی ئاستی كۆلیستیڕۆڵی باش HDL لە خوێندا. كەرەی پاقلەی سودانی، سەرەڕای ئەوەی كە كالۆری بەرز لەخۆدەگرێت، ڤیتامین E و پۆتاسیۆمی تێدایە كە ڕۆڵیان هەیە بۆ پاراستنی تەندروستیی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، بۆنموونە دابەزاندنی پەستانی خوێن كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ.

 

Top