ئایا گرفتت لە تەركیزكردندا هەیە؟
گرفت لە تەركیزكردندا لەوانەیە هۆكاری درەوونی وەكو پەستی یان خەمۆكی لە پاڵەوە بێت، لەوانەشە لەبەر گرفتی فیزیكی رووبدات وەكو ئازاری درێژخایەن یان سترێس و گۆڕانی هۆرمۆنی. هۆكارە باوەكان: وەستانی كاتیی هەناسە لەكاتی خەوتندا Sleep apnea، گرفت لە بیستندا، گرفت لە خوێندنەوەدا Dyslexia، پەستی، خەمۆكی، سترێس، وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانەی ئافرەت، زیاد ماندووبوون یان هیلاكیی جەستەیی، ئازار، هەروەها زیانی لابەلای بەكارهێنانی چەند دەرمانێكی وەكو دەرمانی ئارامبەخش، دژەخەمۆكی، ستیرۆیدەكان، لەگەڵ چارەسەری كیمیایی شێرپەنجە. هەنگاوەكانی باشتركردنی تەركیز: دۆزینەوە و چارەسەركردنی هۆكارەكان، گرنگیدان بە كات و كوالیتیی خەو، پەیڕەوكردنی هەنگاوەكانی سووككردنی سترێس، گرنگیدان بە خۆراكی هاوسەنگ و خواردنی میوە لەجیاتی شەكر، ئەنجامدانی مەشقەكانی مێشك وەكو وشەی یەكتربڕ، ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی، هەروەها دانانی پلان بۆ كار و چاڵاكییەكان.
