هەستەوەریی بەهار بەڕێوەیە!

هەستەوەریی بەهار بەڕێوەیە!

ساڵانە ملیۆنان كەس لە جیهاندا لەگەڵ دەستپێكی وەزری بەهاردا دوچاری هەستەوەریی وەرزی دەبن كە بە هەستەوەریی بەهار كە بە تای كا (تای هێی Hay fever) ناسراوە لە ئەنجامی كاردانەوەی زیادی سستمی بەرگریی لەش بەرانبەر بە بڵاوبوونەوەی گەردیلە وهەڵاڵەی گیا و درەختەكان Pollen بە هەوادا لە مانگی 2 تا مانگی 5 روودەدات. ئەگەرچی هەستەوەریی وەرزی بە تای كا ناسراوە، بەڵام هەرگیز نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش، نیشانەكانی بریتین لە: پژمین، لووت گیران، زیادبوونی دەردراوی لووت، خورشت و سووربوونەوەی چاو لەگەڵ ئاوسان و زیاد فرمێسككردن، سەرئێشە، كڕانەوەی قوڕگ، كۆكە و ویزەی سینگ، هەروەها هەستكردن بە ماندووبوون. چارەسەركردن بە بەكارهێنانی دەرمانی دژەهیستامین و دڵۆپی كۆرتیزۆنیی لووت ئەنجامی باشی دەبێت بۆ سووككردنی نیشانەكان. خۆپاراستن : وەرگرتنی دەرمانی دژە هەستەوەری 1-2 هەفتە پێش دەستپێكی وەزری بەهار، داخستنی پەنجەرەكان لەكاتی هەڵكردنی با، دووركەوتنەوە لە باخچە و دارستان لەكاتەكانی بەیانی زوو و پاش نێوەڕۆدا، هەروەها وەرگرتنی دوش و گۆڕینی جلەكان راستەوخۆ پاش گەڕانەوە لە دەرەوەی ماڵ.

Top