زیرەكیی دەستكرد بۆ چارەسەركردنی ئەلزهایمەر

زیرەكیی دەستكرد بۆ چارەسەركردنی ئەلزهایمەر

زیرەكیی دەستكرد كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیی ئەلزهایمەر دەباتە قۆناغێكی تر بە مامەڵەكردنی باشتر لەگەڵ ئاستەنگەكان لە زووترین ساتی دەستنیشانكردن و چارەسەركردن و بەردەوامبوونی درێژ مەودادا. لە ساڵی 2026، زیرەكیی دەستكرد ڕۆڵی دەبێت لە گۆڕینی دەستنیشانكردنی پاشوەختە بۆ بەكەسیكردنی چاودێریی پێشوەختە لە ڕێگای شیكردنەوەی كۆمەڵە داتای زۆر و فراواندا بە خێراییەك كە لە توانای مرۆڤدا نییە، بۆنموونە دەستنیشانكردن بە شكرنەوەی قسە، وێنەگرتنی تۆڕەی چاو، لەگەڵ شیكردنەوەی سكانی مێشك، هەروەها تاودانی تاقیكردنەوە كلینیكییەكان و پەرەپێدانی دەرمان لە رێگای GPT ئەزموونی و چاودێریكردنی زیانە نەخوازراوەكان. لەلایەكی تردا، زیرەكیی دەستكرد ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە پشتگیریكردنی چاودێری و سەلامەتیی رۆژانەی تووشبوو بە رێگای سكرینكردنی دوور( ریمۆت)، بەكەسیكردنی ڕێگاكانی چارەسەركردندا، لەگەڵ بەكارهێنانی دەزگای هەستیار لە ماڵەوەدا.

 

Top