فەرهاد سەنگاوی، بەبێ كڵاو و بە خڵەفاوی

فەرهاد سەنگاوی، بەبێ كڵاو و بە خڵەفاوی

 

فەرهاد سەنگاویی، نازانم بڵێم كۆنە یەكێتی، یان كۆنە گۆڕان، یان كۆنە شاسواری، یان كۆنە چی؟ لە تازەترین دەركەوتنیدا كە سەیرم كرد و گوێم لێی گرت، هەستم بە دوو گۆڕانكاری كرد تیایدا، یەكەمیان ئەوە بوو كە ئەمجارە (بێ كڵاو) بوو. دووەم گۆڕانكارییشی ئەوە بوو هەستم كرد ئاستی خڵەفانەكەی زیادی كردووە.

سەیر لەوەشدایە كەس هێندەی ئەم سەنگاویی خڵەفاوی بێكڵاوە، حەز بە پشت مایكەكان ناكات، كەس هێندەی ئەو پیاوە تەبیعەت مراوییە، چەرمی رووی قایم نییە، كەس هێندەی ئەو مەیلی لە درۆكردن نییە، ناخی هیچ كەسێك هێندەی ناخی ئەو پیس نییە، لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە كە نەزانە و خۆی پێ زانایە! ئەمە كارەساتە گەورەكەیە.

ئەم فەرهاد سەنگاوییە كە حەزی لە ئەرزە و ئیمتیاز بوو دەبێتە یەكێتی، كە حەزی لە هاتوهاواری پشت مایكەكان بوو دەبێتە گۆڕان، كە حەزی لە شتێ پارە بوو دەبێتە جانتاهەڵگری شاسوار عەبدولواحید، جا وەرە خۆت بە بیرمەند! بزانیت و شاناز بیت بەوەی لەتەنیشت شاسوار عەبدولواحیدەوە بوەستیت و دژایەتیی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بكەیت؟

نازانم لەم رۆژانەدا بۆچی كەناڵەكانی تەلەڤزیۆنی بانگ كرد و بە چ بۆنەیەكەوە كەوتە شەكرشكاندن! لێ باش دەزانم هەموو دەركەوتنێكی فەرهاد سەنگاوی بۆ خۆهەڕاجكردنە، بۆ ماستاوكردنە بۆ لایەنێك، جا ئەو لایەنە هەر چی بێت و هەر كێ بێت بەلایەوە گرنگ نییە. رەنگە گیرفانی بەتاڵ بێت و ئەو پارەیەی كە كاتی خۆی لەبری فرۆشتنی زەوییە فراوانەكەی لای مەحكمەی سلێمانی دەستی كەوت، رەنگە تەواو بووبێت و ئیتر پێویستی بە پارە بێت، رەنگە حەز بكات ببێتەوە بە پەرلەمانتار، خۆ لەوانەشە بافڵ تاڵەبانی بە شەق ناردبێتی بۆ ئەوەی ئەو قسانە بكات.

لە هەموو حاڵەتێكدا، ئێستا ئیتر نەك كەس گوێ لە فەرهاد سەنگاوی و ئەمسالی ناگرێت، نەك كەس گوو بە كڵاوی ناپێوێت، بەڵكوو حساب بۆ هیچ قسەیەكیشی ناكرێت. مرۆڤ كە گوێ لە پیاوی وەكوو ئەم فەرهاد سەنگاوییە دەگرێت، تەنیا ئەوەندەی لەدەست دێ دوعای خێری بۆ بكات و بڵێ: ”خودا عەقڵی نەدا بە خۆت، بیدا بە ئەولادت!"

Top