٣٨ ساڵ دوای ئەنفال — یادی مەرگ نە، بەڵکو پەیمانی یەکڕیزی و پاراستنی کوردستان
لە ١٤ی نیسانی ١٩٨٨، مێژوو تۆمارێکی تاریکی دیكه‌ی نووسی—ڕۆژی دەستپێکردنی مەرگەساتی ئەنفال.
لەو کارەساتەدا، هەزاران کورد—پیر و گەنج، منداڵ و لاو—نە بەهۆی تاوانێک، نە بەهۆی بیروبۆچوونێک، بەڵکو تەنها بەهۆی کوردبوونیان، بوونە قوربانی.
ئەمە تەنها کوشتن نه‌بوو، بەڵکو هەوڵێک بوو بۆ سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیەک.
ئەمڕۆ، لە هەر کاتێک پێویستره، ئەم ڕاستییەمان لە یادمان بێت: دوژمنانی کورد، هەمیشە لە دژایەتی کوردبوون و یەکڕیزی کورد وەستاون . هەر دەنگێک کە هەوڵی دابەشکردن دەدات، هەرچەندە بە ناوی پشتگیریش بێت، هێشتا مەترسییە.
یادی ئەنفال، تەنها یادی مەرگ نییە—
یادی بەرپرسیارێتیه.
یادی پەیمانە.
با ئەم ٣٨ ساڵەی یادی ئەنفال، ببێتە ڕۆژی یەک دەنگی، نەک جیاوازی.
با یادی ئەنفال تەنها فرمێسک نه‌بێت—
با ببێتە هێز.
ئێستا له هه‌مووكات پێویستره لایەنەکان ناکۆکیە سیاسیه‌کانیان وەلا بنێن و یەک دەنگ، یەکڕیزبن، بۆ پاراستنی کورد و قه‌واره‌ی کوردستان.
ئه‌م قەوارەیه، ده‌ریایه خوێنی له‌پێناودا به‌خشراوه و بەخوێنی شەهیدان دروست بووەو پاراستنی، ده‌بێت پەیمانی هەموومانبێت.
سڵاو بۆ ڕوحی پاکی قوربانیانی ئەنفال و سه‌رجه‌م شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان سه‌روه‌ریان ( بارزانی نه‌مر و كاك ئدرێسی ) هه‌میشه له‌یاد.

ئـــهحــمــهد گـــلــی