پەرەسەندنی گرژیی زارەکی لە نێوان ئیسرائیل و تورکیا

پەرەسەندنی گرژیی زارەکی لە نێوان ئیسرائیل و تورکیا

 

 

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی بە "کۆمەڵکوژی کورد" تۆمەتبار کرد و لە هەمان کاتدا هەواڵەکان لەبارەی لێپێچینەوەی یاسایی بەرپرسانی ئیسرائیل لە تورکیا بڵاوکراونەتەوە.

بنیامین ناتانیاهۆ لە پەیامێکی تونددا ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیای بە هاوپەیمانی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کرد و هاووڵاتییانی کوردیان کردە ئامانج.

ئەم قسانە لە کاتێکدایە کە دەوترێت داواکاری گشتی تورکیا هەوڵی دادگاییکردنی ناتانیاهۆ و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیسرائیلیان داوە.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانە، داواکارانی گشتی لە تورکیا داوای سزای توندیان کردووە، تا دەگاتە هەزاران ساڵ زیندان، بۆ بەرپرسانی ئیسرائیل، پرسێک  کە بووەتە هۆی پەرەسەندنی گرژییە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیب.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top