نرخی نەوتی برێنت گەیشتە 96 دۆلار و 43 سەنت
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان بە 96 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمڕۆ هەینی 10ی نیسانی 2026، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا بە 96 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەڕێژەی 0.53% بەرزبووەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە کۆتایی مامەڵەکانی دوێنێدا بە 95 دۆلار و 92 سەنت بوو.
لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس بە 98 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
گوڵان: سەردار خەلیل
