بەیاننامەکانی سێنتکۆم سەبارەت بە جێبەجێکردنی گەمارۆی تەواوەتی بەندەرەکانی ئێران

بەیاننامەکانی سێنتکۆم سەبارەت بە جێبەجێکردنی گەمارۆی تەواوەتی بەندەرەکانی ئێران

 

 

سەنتکۆم ڕۆژی سێشەممە 14 ی نیسان ڕایگەیاند: کە پلانی داخستنی بەندەرەکانی ئێران بە تەواوی جێبەجێ کراوە و لە ماوەی 36 کاتژمێری ڕابردوودا هەموو ڕێگا بازرگانییە دەریاییەکانی ئێران ڕاگیراون.

لە بەیاننامەکەی ئەو ڕێکخراوە سەربازییەدا هاتووە کە هێزەکانی ئەمریکا سەرکەوتوو بوون لە بڕینی ڕەوتی بازرگانی ئابووری بۆ ئێران و لە ئێرانەوە لە ڕێگەی دەریاییەوە بە تەواوی.

هەروەها سێنتکۆم بانگەشەی ئەوە دەکات کە نزیکەی لەسەدا ٩٠ی ئابووری ئێران پشت بە بازرگانی دەریایی نێودەوڵەتی دەبەستێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هێزەکانی ئەمریکا توانیویانە باڵادەستی دەریایی خۆیان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزن و ئەم ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووانە ئەنجام بدەن.

ئەم بانگەشەیە لە کاتێکدایە کە داخستنی ڕێگا بازرگانییە دەریاییەکان کاریگەری دووری لەسەر ئابووری ئێران و بازاڕە ناوچەیی و جیهانییەکان دەبێت  و ئەگەری زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەکەدا زیاد دەکات.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top