واشنتن پۆست ڕاپۆرتێک لەسەر ناردنی هێزی زیاتری ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاودەکاتەوە

واشنتن پۆست ڕاپۆرتێک لەسەر ناردنی هێزی زیاتری ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاودەکاتەوە

 

 

لە درێژەی پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکەدا، ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە، ئەمریکا بەنیازە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەزاران هێزی سەربازی دیکە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، کە لە زاری بەرپرسانی ئاگادارکراوی ئەمەریکایەوە نووسیوە، ئەم کارە لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بۆ زیادکردنی گوشارەکانی سەر ئێران و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ ئەنجام دەدرێت.

هاوکات ئاژانسی ڕۆیتەرز لە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵەدا ڕایگەیاندووە، تا ئێستا نەیتوانیوە بە شێوەیەکی سەربەخۆ ڕاپۆرتەکە پشتڕاست بکاتەوە.

ئەم جموجۆڵە سەربازییانە لەکاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لەدوای پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە زیادی کردووە، هاوکات قسەوباسەکانیش لەسەر ئەگەری پەرەسەندنی ململانێکان یان دەستپێکردنی دانوستانی نوێ بەهێزتر کردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top