بوونی گرووپە شیعەکانی تورکیا لە ئێران و ڕاگەیاندنی پشتیوانییان لە حکوومەت

بوونی گرووپە شیعەکانی تورکیا لە ئێران و ڕاگەیاندنی پشتیوانییان لە حکوومەت

 

دوابەدوای کاردانەوەکان بەرامبەر بە هاتنی هێزی بە وەکالەت، گرتە ڤیدیۆییەکان بڵاوکراونەتەوە کە تێیدا بوونی شیعەکانی تورکیا لە ئێران و ڕاگەیاندنی پشتیوانییان بۆ حکوومەت نیشان دەدەن.
بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە بڵاوکراونەتەوە، تاقمێک لە شیعەکانی تورکیا بە گرووپی ڕێکخراو و بە هەڵگرتنی ئاڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و دروشمی پشتیوانی لە موجتەبا خامنەیی لەسەر شەقامەکانی ئێران ئامادە بوون.

بڵاوکردنەوەی ئەم وێنانە لە کاتێکدایە کە هەواڵەکان لە چەند هەفتەی ڕابردوودا سەبارەت بە هاتنی هێزەکانی هاوپەیمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە عێراق و ئەفغانستانیشەوە ڕوماڵی بەرفراوانی لێکەوتەوە و کاردانەوەی نەرێنی هاووڵاتییانی لێکەوتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top