ئیمارات داوای قەرەبوو لە ئێران دەکات
ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکومەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ئێرانی بە "دەستدرێژی پێشوەختە پلان بۆ داڕێژراو" و "فریودانی دیپلۆماتیکی دراوسێکان" تۆمەتبار کرد و لەم پێوەندییەدا ڕێژیم ناچار بوو قەرەبوو بداتەوە.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە زۆرترین هێرش و زیانی ئێران لە میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی و بەتایبەت شاری دوبەی بووە. سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات جەختی لەوە کردەوە کە هەر چارەسەرێکی سیاسی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ دەبێت گەرەنتی ئەمنی بەهێزی لەخۆ بگرێت و داوا لە تاران بکات کە قەرەبووی بە ئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی گرینگ بدات.
دەگوترێ شەڕەکە ڕۆژانە نزیکەی ٦٠٠ ملیۆن دۆلار زیانی بە پیشەسازی گەشتیاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیاندووە و جوڵەی ڕۆژانەی نزیکەی ٥٢٦ هەزار سەرنشینی پەکخستووە.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامی لە ماوەی نزیکەی ٤٠ ڕۆژ لە دوای شەڕەکە، هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆسەر بەشێک لە وڵاتانی دراوسێ لەوانە عەرەبستان، کوێت، بەحرەین، عومان، ئوردن و قەتەر دەستپێکرد؛ هێرشەکان بە سەدان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
