ترەمپ دەیەوێت بە خێرایی شەڕ لەگەڵ ئێران کۆتایی پێبێت

ترەمپ دەیەوێت بە خێرایی شەڕ لەگەڵ ئێران کۆتایی پێبێت

 

 

میدیاکانی ڕووسیا بڵاویانکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت شەڕ لەگەڵ ئێران بە خێرایی کۆتایی پێبهێنرێت.

ئاژانسی هەواڵی تاس ئەمڕۆ پێنجشەممە ١6ی نیسان بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، دەیەوێت بە زووترین کات شەڕ لەگەڵ ئێران کۆتایی پێبێت.

ئاژانسی هەواڵی تاس بڵاویکردەوە کە ترەمپ لە میانەی ئاهەنگێکی تایبەتدا لەگەڵ پاشا ویلیام ئەلێکساندەر و شاژنی هۆڵەندا ئەم بابەتەی خستەڕوو.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ترەمپ هەروەها ڕایگەیاندووە، کە پێی وایە تاکە ڕێگە بۆ گەڕانەوەی ئێران بۆ سەر مێزی دانوستان زیاد کردنی گوشارەکانە بۆ سەر ئەو وڵاتە.

ئەمریکا و ئیسرائیل لە ٢٨ی شوبات ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان دژی ئێران دەستپێکرد و لە ٧ی نیسانیش ئەمریکا ئاگربەستی دوو هەفتەیی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند.

ئێران و ئەمریکا لە ١١ی نیسانی ئەمساڵدا لە ئیسلام ئاباد خولێکی دانوستانیان ئەنجامدا، کە بە گوتەی هەردوولا، بە هۆی ناکۆکی زۆرەوە، نەگەیشتووەتە ڕێکەوتنی کۆتایی.

هێشتا ڕوون نییە کە خولێکی نوێی دانوستانەکان ئەنجام دەدرێن یان نا، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن ئەگەری ئەوە هەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گفتوگۆکان لە ئیسلام ئاباد دەستپێبکەنەوە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top