هێرشی سەرماڵی سەرۆکی هەرێم، هەوڵێکە بۆ لەباربردنی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان.

هێرشی سەرماڵی سەرۆکی هەرێم، هەوڵێکە بۆ لەباربردنی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان.

 


هێرش بۆ سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەیەکی دیکەیە بۆ ئارامی و یەکگرتوویی گەلی کوردستان،
لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا کە ناوچەکە بە گشتی لە ژێر کاریگەری گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکاندایە ئەویش بەهۆی جەنگی ئەمەریکا و ئسرائیل و ئێران لەم ساتە وەختەدا کە هەرێمی کوردستان هەموو کات ڕایگەیاندوە بەشێک نین لەم جەنگە و نابنە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی درواسێش، لەم کاتەدا هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پارێزگای دهۆک، ڕووداوێکی گەورە و جێی سەرنج و جێگەی نیگەرانی قووڵە،
ئەم هێرشە کە لە کاتێکی هەستیاردا ڕوویدا، تەنها ئامانجی شوێنێکی تایبەت نەبوو، بەڵکو هەوڵێک بووە بۆ دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ و تێکدانی ئارامی هەرێمی کردستان . ئەوەی ڕوونە هەر هێرشێک لەسەر سەرکردایەتی سیاسی، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بکرێت هێرشێکە بۆ سەر ئارامی و ئاساییشی گشتی.
هەرێمی کوردستان کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا وەکو ناوچەیەکی ئارام و جێی متمانە ناسراو بێت ئێستا لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی نوێدایە. ئەم ڕووداوە ئەوە دەخاتە ڕوو ئەوەیە کە هێشتا هەڕەشەکان بۆ سەر هەرێم هەیە و بە شێوەی جۆراوجۆر هەن و پێویستە بە شێوەیەکی جددی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.
لە ڕووی سیاسییەوە ئەم جۆرە هێرشانە زۆرجار ئاماژەن بۆ هەوڵی لایەنێک بۆ فشار و دروستکردنی قەیران یان تێکدانی هاوسەنگی ناوچەیی و هەرێمے. بەڵام مێژووی ئەم خاکە نیشانی داوە کە کوردستان لەگەڵ هەموو ئەو قەیرانانەدا تێپەڕیوە و ، هەمیشە توانیویەتی خۆڕاگر بێت و بەهێزتر دەربکەوێت.
هێرشێکی وەها دەتوانێت خەڵک تووشی ترس و دەڵڕاوکێ و نیگەرانی بکات، بەڵام لە هەمان کاتدا دەتوانێت ببێتە هۆی بەهێزتر بوونی یەکگرتوویی لەنێو جەماوەری کوردستانیدا . کاتێک کە کۆمەڵگە لە بەردەم مەترسیدا دەبێت باشترین وەڵام بریتییە لە پشتگیری لە یاسا و دامەزراوەکان.
هەروەها ئەم ڕووداوە هۆکارێکی گرنگە بۆ ئەوەی دەزگاکانی ئەمنی بەردەوام هەنگاوەکان نوێ بکەنەوەو پاراستنی شوێنە گرنگەکان باشتر بکەن و ڕێگربن لە دووبارەبوونی ئەم جۆرە هێرشانە. پاراستنی سەرکردایەتی لە ڕاستیدا پاراستنی دەسەڵاتی گشتییە.
میدیاکان بەگشتی پێویستە ئەم جۆرە ڕووداوانە بە شێوەیەکی بەرپرسیارانه بڵاو بکەنەوە بەدور لە گەشەپێدانی ترس یان بڵاوکردنەوەی هەواڵی نادروست میدیا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ئاراستەکردنی ڕای گشتی و پاراستنی ئارامی دەروونی تاکەکانی کۆمەڵگە.
لە کۆتاییدا، هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرۆک نێچیرڤان بارزانے تەنها ڕووداوێکی ئەمنی نییە، بەڵکو تاقیکردنەوەیەکی دیکەیەیە بۆ یەکگرتوویی و هۆشیاریی گەلی کوردستان ئەگەرچی ئەم جۆرە هەڕەشانە هەوڵی تێکدانی ئارامی وسەقامگیری هەرێمی کوردستان دەدەن بەڵام بە یەکگرتوویی و متمانە بە دامەزراوەکانی حکومەت دەتوانرێت بگوازرێنەوە بۆ هێزێکی ئەرێنی کە کۆمەڵگا بەهێزتر بکات.

 

Top