هۆکار و پاڵنەرەکانی بۆردومانکردنی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێران

هۆکار و پاڵنەرەکانی بۆردومانکردنی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێران

 

پاش ئەوەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیری سەلتەنەی عومان لە ڕێکەوتی ٦ی ٢ی ٢٠٢٦ دەستیان پێکرد و چەندین کۆبوونەوەی ناڕاستەوخۆ لەنێوانیاندا بەڕێوەچوو لە مەسقەتی پایتەختی سەلتەنەی عومان و جنێفی پایتەختی سویسرا بەڵام ئەم دانوستانانە سەرکەوتوو نەبوون و بە شکست کۆتایی هات ئەمەش بەهۆی ئەوەی لایەنی ئێرانی ڕەزامەند نەبوون لەسەر داواکارییەکانی ئەمریکا بە تایبەتی لە دەستبەرداربوون لە پرۆگرامی ئەتۆمی و بەرنامەی مووشەکی بالیستی و پالپشتی گروپە بریکارەکانی لە ناوچەکە یان باشتر بڵین دەست بەردار بوونی لە هەولە فراوانخوازییەکانی ناوچەیی لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست دا.

ئەم شکستەش هۆکار بوو لە ڕێکەوتی ٢٦ی ٢ی ٢٠٢٦ ولایە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشێکی سەربازی ئاسمانی فراوان دەست پێ بکەن دژی ئێران بە ناوی "ئۆپەراسیۆنی قیژەی شێر" هەروەها دوای دوو ڕۆژ لە دەستپێکردنی ئەم ئۆپەراسیۆنە واتە لە ٢٨ی ٢ی ٢٠٢٦ ئەمریکا سەرکەوتوو بوو لە هێرشێکی ئاسمانی سەربازی بۆ سەر شوێنی مانەوەی ڕێبەری باڵای ئێران علی خامنئی و هێرشەکە بە تیرۆکردنی ناوبراو کۆتایی پێهات. ئەم ڕووداوەش وای کرد کاردانەوەی ئێرانی لێ بکەوێتەوە بە تایبەتی لە فراوانکردنی جەنگەکە و هێرشکردن بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەتی بۆ سەر ئەو وڵاتانەی کە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا بوونیان هەیە وەک وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و عێراق و هەرێمی کوردستان بەڵام زۆربەی ئەم لایەنانەی کە لەلایەن ئێران ‌هێرشی دەکراییە سەر تەنها ڕێوشوێنی بەرگرییان گرتبۆبەر بە بێ ئەوەی بەشداربن لە جەنگەکە یان لایەنگری هیچ لایەک بکەن.

بە تایبەت هەرێمی کوردستان کە هەر لە سەرەتادا سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی فەرمی سیاسی خۆیان ڕاگەیاندبوو کە نابنە بەشێک لەو جەنگە و فاکتەری ئارامی و ئاسایش دەبن و نابنە بەشێک لە هەرەشە بۆ سەر ئێران بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکە تا ئێستا ئێران بەردەوامە لە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەویش بە بەکارهێنانی فرۆکەی بێفرۆکەوان (درۆن) و مووشەکی بالیستی و دواین هێرشیان لە ڕێکەوتی ٢٤ی ٣ی ٢٠٢٦ ئەنجامدا بۆ سەر یەکەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە ئیدارەی سەبەخۆیی سۆران و بەدیاریکراویی لە قەزای خەلیفان کە بەهۆییەوە شەش پێشمەرگە شەهید بوون و نزیکەی ٣٠ پێشمەرگەش زامدار و بریندار بوون.

بۆیە ئەم نووسینە هەوڵ دەدات شیکردنەوە و لێکدانەوەیەکی قوڵ پێشکەش بکات بە جێ بەجێ کردنی بنەما و گریمانەکانی هەردوو تیۆری بە ئاسایش کردن(securitizations) و ئاسایشی ململانێ هەرێمی ئالۆز (Regional Security Complex) و وەڵامی پرسیاری سەرەکی بداتەوە کە هۆکارەکان چین کە دەبنە هۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان سەرەڕای هەڵبژاردنی سیاسەتی بێلایەنی و نەبەشداری لە جەنگدا هێشتا دەکرێتە ئامانجی هێرشە فراوانەکانی ئێران؟ هەروەها ڕۆڵ و کاریگەری گوتار و تێڕوانینی سیاسی عێراق لەم هێرشانەدا چییە؟ بۆ وەلامدانەوەی پرسیاری نووسینەکەمان ئاماژە بە چەند هۆکارێکی سەرەکی دەکەین کە هۆکاری سەرەکین لە بۆردومان کردن و هێرش کردن بۆ سەر هەرێمی کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران:

سەرەتا ئاماژە بە چەند گوتار و تێروانینێکی سەرەکی عێراق دەکەین کە کاریگەری سەرەکیان هەبوو لە بە ئاسایش کردنی پرسی هەرێمی کوردستان و ڕاکێشانی وەلامدەرەوەی ئێرانی،

وەک گوتار و تێروانینەکانی عێراق بە تایبەتی لە نزیک بوونەوەی هەرێمی کوردستان لە وولاتانی کەنداو وەک هەرەشەیەکی ئاسایشی بەکارهێنا دژی هەرێمی کوردستان جونکە هۆکار دەبێت بۆ زیادبوونی پێگەی وولاتانی کەنداو لە هەرێمی کوردستان و دروست بوونی مەترسی لەسەر پێگە و هەژموونی ئێران و هۆکار دەبێت بۆ کەم بوونەوەی هەژموونی ئێران و دروست بوونی هاوسەنگی لە نێوان ئێران و وولاتانی کەنداو لە کاتێک ئێران لەگەل ئەوە نیە عێراق و هەرێمی کوردستان لە وولاتانی عەرەبی بەتایبەت وولاتانی کەنداو نزیک ببنەوە و بەرژەوەندی و پێگەییان لە عێراق هەبێت بەهۆی ئەوەی ئەمە هۆکار دەبێت بۆ بەرزبوونەوەی پێگەی عەرەبی سوونە و ئێران هەمیشە ترسی هەیە لە بەرزبوونەوەی پێگە و توانای عەرەبە سوننەکان لە ڕژێمی سیاسی نوێ عێراق دا. لەهەمان کاتدا گوتار و تێروانینێکی تری عێراق کە وەک هەرەشەیەکی ئاسایشی بەکارهێنا و کاریگەری هەبوو لەسەر ڕاکێشانی وەلامدەرەوەی ئێرانی دژی هەرێمی کوردستان ئەویش نزیک بوونەوە و بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و وولاتانی ڕۆژئاوایی بوو لەگەل هەرێمی کوردستان بە تایبەتی زیادبوونی چالاکی و بنکەی سەربازی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و کردنەوەی گەورەترین کونسلخانەی ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان لە هەرێمی کوردستان ئەمانەش جێگای مەترسی و هەرەشەن لەسەر پێگەی هەرێمی ئێران و ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی لە عێراق و ڕۆژهەلاتی ناوەراست دا.

بۆیە ئێران لە ڕێگەی پرۆکسیەکانی و گروپەکانی سەر بە حەشدی شعبی عێراقی لە چەندین بۆنەی جیاوازدا لەڕێگەی مووشەکی بالیستی و فرۆکەی بێ فرۆکەوان دا هێرشی کردووە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و وولاتانی هاوپەیمانی لە هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە کردنە ئامانجی بنکەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە فرۆکەخانەی نێودەولەتی هەولێر و بنکەی سەربازی هەریر و کردنە ئامانجی کونسلخانەی ئەمریکا لە هەولێر.

دواتر گوتار و تێروانینێکی تری عێراق کە وەک هەرەشەیەکی ئاسایشی بەکارهێنا و کاریگەری هەبوو لەسەر ڕاکێشانی وەلامدەرەوەی ئێرانی ئەویش بیانووی هەبوونی مولگەی بنکە و جموجۆلەکانی ئیسرائیلی لە هەرێمی کوردستان هەرچەندە ئەم گوتار و تێروانینە ئامرازێکی نوێ نیە سەبارەت بە گوتار و تێروانینی عێراقی بەلکو هەموو ڕژێمەکانی پێشووی عێراقی ئەم گوتار و تێروانینەیان بەکارهێناوە دژی خەبات و شۆرشی کورد بە تایبەتی لە بەکارهێنانی زاراوەی ئیسرائیلی دووەم دژی هەرێمی کوردستان بۆیە ئێران و گروپە بریکارەکانی لە عێراق هاوتەریپ لەگەل گوتار و تێروانینەکانی عێراق بەشداربوون لە هێرش و بۆردومان کردنی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە بیانووی هەبوونی مۆلگە و بنکەی ئیسرائیلی.

پاشان گوتار و تێروانینێکی تری عێراق کاریگەری دروست کرد لەسەر دیدی ئێرانی بۆ ڕاکێشانی وەلامدانەوەی ئێرانی بۆ هێرش کردن بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەویش هەولەکانی هەرێمی کوردستان بوو بۆ بەشداری کردن و هەبوونی ڕۆل و پێگە لە پرۆسەی نەوت لە ناوچەکە جونکە عێراق لە گوتار و تێروانینەکانی سوورە بووە لەسەر هێشتنەوەی کۆنترۆلی پرسی نەوت و غاز لە ژێر کۆنترۆلی خۆی دا و بەشداری کردن و هەبوونی ڕۆل و پێگە هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت و غاز بە ڕێگایەک دەبینێت بۆ بەرزبوونەوەی پێگەی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی سیاسی و ئابوری و پێگەی هەرێمی کوردستان لەسەر نەخشەی وزەی جیهانی و ناوچەکە بەرز دەکاتەوە و نزیک دەبێتەوە لە دەستەبەرکردنی سەربەخۆیی ئابووری وەک ئەکتەرێکی نا دەولەتی بەهێز و ڕۆلی دەبێت لە دابین کردنی وزە بۆ وولاتانی ڕۆژهەلاتی ناوەراست و جیهان.

بۆ دژایەتی کردنی ئەم خواستەی هەرێمی کوردستان کۆماری ئیسلامی ئێران لە ژێر کاریگەری گوتار و تێروانینی عێراقی لە ڕێگەی بریکارەکانی عێراقی بۆ ڕێگری کردن لە دەستەبەرکردنی ئەم هەولەی هەرێمی کوردستان بە بەکارهێنانی ئامرازی سەربازی بە سوود وەرگرتن لە موشەکی بالیستی و فرۆکەی بێ فرۆکەوان دەستیان کرد بە بۆردومان کردنی کێلگەکانی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان، جونکە ئێران پێ واییە هەرێمی کوردستان بە هەناردەکردنی نەوت و غاز پێگەی ئابوری و سیاسی بەرز دەکاتەوە و تاراددەیەکی باش دەبێتە جێگرەوەی نەوت و غازی ئێران بۆ عێراق و وولاتانی ناوچەکە و مەترسی دروست دەکات لەسەر پێگەی وزەی ئێران.

هەروەها بێدەنگی و بێهەلوێستی عێراق لە بەرامبەر پێشێل کردن و بۆردومان کردنی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێران دەرخەری ئەوەیە عێراق لە سەرەتادا ڕێکەوتن و ڕەزامەندی پێشوەختی داوە لەسەری ئەگینا بەگوێرەی برگەیەکی ڕێکەوتی سۆفا لەگەل ئەمریکا ئەوا عێراق دەتوانێت سوود وەرگرێت لە پالپشتی و هێزی ئەمریکا بە ئامانجی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە هەر هێرشێکی نەخوازراوە کە دەکرێتە سەری لەلایەن لایەنی دەرەکی دا کەواتە دەکرێ ئەمەش بجێتە چوارجێوەی سیاسەتی عێراق لەدژی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەبەر بە ئامانجی لە قالپدان و لاوازکردنی دەسەلاتی هەرێمی کوردستان.

بۆیە عێراق لە دامەزراندنی تا ئێستا گوتار و تێروانینی شۆڤێنیزم و دوژمنایەتی بەرامبەر پرسی کورد بەکارهێناوە ئەمەش بە ئامانجی ڕەوایەتی دان بەکارە شۆفینیەکانیان و ڕاکێشانی سۆز و هەلوێستی وولاتانی هەرێمی و ئیسلامی گەلی کوردیان وەک ئیسرائیل دووەم و بە کرێگیراوی زایۆنیزم و ئەمریکا و دوژمنی دین لە عێراق و ڕۆژهەلاتی ناوەراست ناساندووە و کوردییان بە کارکردن بۆ پارچەکردن یەکگرتووی عەرەب و تۆمەتی جوداخواز و یاخیبوویان ناساندووە بە ئامانجی لێدان و دژایەتی کردنی پرسی کورد کە پاشخانێکی مێژوویی هەیە و بووەتە کەلتور لە دیدگای سیاسەتی فەرمی ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق دا بۆیە سەرەڕای گۆڕینی هزری سیاسی عێراق دوای ساڵی ٢٠٠٣ پەیرەوکردنی دیدێکی کراوەتر لەسەر پرسی کورد بەلام کاربەدەستانی نوێ ڕژێمی عێراق وەک ڕژێمەکانی پێشوو دوودڵ بوون لە چارەسەرکردنی پرسی کورد کە ڕەنگدانەوەی ماف و ئیرادەی ڕاستەقینەی گەلی کوردستان بێت.

بە تایبەت دوای ئەندام بوون و نزیک بوونەوەیان لە بەرەی هەرێمی شیعی بە ڕایەداری کۆماری ئیسلامی ئێران و گوتار و تێروانینی سیاسی عێراقی زیاتر سوربوون لەسەر دژایەتی کردنی پرسی هەرێمی کوردستان و هەولدان بۆ لە قالپدان و پچوک کردنەوەی پێگەی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای بەکارهێنانی گوتار و تێروانینی شۆفینی و دوژمنایەتی دژی دۆزی کوردستان.

بە نموونە ئەگەر سەیر بکەین دەبینین ئاراستەی فەرمی عێراق لە بۆردومان کردنێکی پێشووی ئێران بۆ سەر مالی گەورە بازرگانی کورد پێشرەو دزەیی لە هەولێر لەسالی ٢٠٢٤ تەنیا لە چوارچێوەی ئیدانەکردنێکی ڕاگەیاندن وەستاییەوە و بەبێ ئەنجامدانی هیج ڕێوشوێنێکی یاسایی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەولەتی دژ بە ئێران لە سەر پێشیل کردنی زەقی سەروەری هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە سەروەری عێراق تەنانەت بەشێک لە گروپەکانی ناو دامەزراوەری فەرمی حەشدی شعبی وەک کەتائیبی حزب اللە پالپشتی هێرشەکەی ئێرانیان کرد و  پاڵشتی بیانوەکانی ئێران بوون و بە مافێکی ئێرانیان زانی بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی.

ئەمەش دەکرێ وا لێکدانەوەی بۆ بکرێت بەهۆی ئەوەی عێراق کە هێرشەکەی ئێران هەر لەسەرەتادا بە هەماهەنگی و ڕەزامەندی و ئاگاداری پێشوەختی عێراق ئەنجام درابێت. بۆیە عێراق لە ڕێگەی گوتار و تێروانینەکانی دەیەوێت بە سوود وەرگرتن لەو باوردۆخەی ناسەقامگیریەی لە ناوچەکە دروست بووە و بەتایبەت بەهۆی نزیکی و هەبوونی سنورێکی فراوان لەگەل ئێران و هەبوونی چەندین گروپ و میلیشیای چەکداری شیعی خاوەن پێگە و نفوس لە عێراق لە بەرژەوەندی خۆی بەکاربهێنێت دژی هەرێمی کوردستان بۆ گەرانەوەی پێگەی و کۆنترۆل کردن و گەرانەوەی دەسەلات بەسەر هەرێمی کوردستان و لە قالپدان و لاوازکردنی پێگە و دەسەلاتی هەرێمی کوردستان.

بە نموونە عێراق دووبارە لە ڕابردوودا کوژرانی قاسم سلێمانی سەرۆکی پێشووی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانی و ئەبو مهدی مهندیس جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شعبی بە بۆردومانێکی هێزەکانی ئەمریکا لە ٢٠٢٠ لە بەغداد بەدەرفەت زانی بە سوود وەرگرتن لە پێگە و جیۆپۆلۆتیکی هێرشەکانی هێزەکانی حەشدی شعبی و هاوئاوازەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان زیادی کرد و هێزەکانی ئێرانی بەکارهێنا بۆ دژایەتی کردنی هەرێمی کوردستان ئەویش لە ڕێگای بۆردمان کردن و کردنە ئامانجی هەرێمی کوردستان بە تۆمەت و بیانووی جیاواز وەک جوداخواز و ئیسرائیلی دووەم و هەبوونی پێگەی موسادی ئیسرائیلی.

ڕژێمەکانی عێراق بۆ دژایەتی کردنی پرسی کورد بەڕدەوام دروشمی نەتەوەیی و ئایینی و شۆڤێنییان له دژی کورد به کارهێناوه و بە ئیسرائیلی دووه میان ده زانی و هاوپه یمانی ئه مریکا و ئیسرائیلیان کردووه بۆ پاساودانەوەی کارەکانیان له دژی کورد لە ئاکامدا کورد وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر یەکڕیزی یەکگرتووی خاکی عێراق سەیر دەکرا، ئەمەش وایکردووە عێراق جەمسەرگیری سیاسی هەرێمی دروست بکات بۆ کۆکردنەوەی پاڵپشتیی هەرێمی و بەکارهێنانی لە دژی دۆزی کورد بە تایبەت لە سوود وەرگرتن لە وەڵامدەرەوەی ئێران لە دژی هەرێمی کوردستان.

جونکە ڕژێمی عێراق لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئێستا بەردەوام پشتی بە زلهێزە هەرێمیەکان بەستووە بۆ بەهێزکردنی نفوزی و بەکارهێنانیان لە دژی کورد ئەمەش لە ڕێگای وێناکردنی پرسی کورد وەک پرسێکی نیگەرانی ئاسایشی لە ڕێگای گوتار و تێروانینەکانی دا بە واتایەکی تر پرسی کورد هەمیشە ئامرازێکی سەرەکی بووە کە ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق پرسی هەرێمی کوردستانیان وەک هەڕەشەیەکی ئاسایشی و بە مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندی و پلانی زلهێزە هەرێمی وێنا کردووە و بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیان لێک دەداییەوە هەروەها دەکرێ بگوترێ بەردەوامی دانی عێراق لەسەر هەمان سیاسەتی نێوخۆیی و هەرێمی ڕژێمەکانی پێشوو لە دژایەتی کردنی پرسی کورد بەرامبەر هەرێمی کوردستان ئەم سیاسەتە بووەتە دیارەدە و کەلتورێک لەلایەن هەموو ڕژێمەکانی عێراق لەناو هەموو هاوپەیمانی و بەرەکان بەردەوامی دراوە بەم سیاسەتە.

جونکە هەمیشە ڕژێمەکانی عێراق هەمیشە سوودیییان وەرگرتووە لە ڕوداو و گۆرانکارییە هەرێمیەکان بۆ سوود وەرگرتن و بەکارهێنانی دژی پرسی کورد هەر وەک عێراقی فیدراڵ سەرهەلدانی بەهاری عەرەبی و دروست بوونی داعش و ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ٢٠١٧ بە دەرفەتیان بینی بۆ لە قالپدان و لاوازکردنی پێگە و دەسەلاتی هەرێمی کوردستان.

لە کۆتایدا دەکرێ بگوترێ عێراق تا ڕادەیەکی زۆر سەرکەوتوو بوو لە ژێر ڕۆشنایی تێروانین و گوتارەکانی دا لەم جەنگەی هەرێمیەی لە ئێستادا بوونی هەیە لە ناوچەکە لە نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل بوونی هەیە لە بەکارهێنانی وەڵامدەرەوەی ئێرانی دژی هەرێمی کوردستان ئەویش لە ڕیگای بۆردومان کردن هەرێمی کوردستان و بە ئامانج کردنی کێلگە و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستان و دروست کردنی مەترسی بۆ سەر ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان.

هەروەها دەکرێ بگوترێ هۆکاری هاوکاری کردنی عێراق لە دژی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێران دەگەرێتەوە بۆ چەند هۆکارێک وەک بەهێزبوونی هەرێمی کوردستان کە مەترسی دروست دەکات لەسەر دەسەلاتی شیعەکان لە عێراق و بەرژەوەندییە هەرێمیەکانی ئێران لە عێراق و ناوچەکە بە تایبەت لە سێکتەری وزە دا ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ نزیک بوونەوە لە دروست بوونی دەولەتی کوردستان و ئێران ئەمەی بە مەترسی دەزانی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی بەهۆی هەبوونی هەمان پرس لە وولاتەکەی بەتایبەت لەکاتێک ناوچەی ڕۆژهەلاتی ناوەراست لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیل بەهۆی ڕوداوەکان هەولی گۆرانکاری سنورەکانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست دەدرێت.

 

Top