نـمــەک بــەحـــرامـــان و هـــەرێــمـــی کـــوردســتـــان
ئەوانەی تادوێنێ لەبەر دەرگای سەرکردایەتی کورد کەوتبوون و دەپاڕانەوە کەچی ئێستا هەمان ئەوبیرو بۆچوونانەن بەو پەڕی بۆچونی شۆڤینی و بەوپەڕی بێ حەیاییەوە و بێ شەرمانە لە بهغدا دژ به قەوارەی هەرێمی كوردستان.
ئەوەیش نابێت لامان نامۆ بێت ئەو ئەقلێتە دواکەوتووەی عەرەبی شۆڤینی هەیەتی دژ بەکورد لە وەتای کورد بوونی هەیە هەر هەبووە زیاتر لەسەدەیەکە ئەو ئەقلێتە بۆگەنەیان بەرامبەر کورد بە کاری دەهێنن.
ئەگەر کەمێک بگەڕێنەوە بۆ ڕابردوو هەر ئەو بەرنامە شۆڤینیە دەستی نەپاراستووە لە ئەنفاڵ و کیماباران کردن و تعریب و زەوت کردن زەوی زاری جوتیاران، بەردەوام سیاسەتی بەعسی گۆڕ بە گۆڕ پەیڕەو دەکەن لە هەرکات و ساتێکدا بارودۆخەکەیان بۆ بگونجێت دووبارە خاکمان داگیر دەکەن و زوڵم لەگەلی کورد دەکەن، بەڵام بەداخەوە هەمیشە کەسانێک کەخۆیان وەک کورد دەناسێنن بوونەتە داردەستی بێگانە و کاریان خۆفروشی و سیخورییە بە سەر گەلەکەیان، بوونەتە گورگ لە پێستی مەڕدا هەریەکەو بەناوێک خەڵکیان فریو داوە بوونەتە دەمڕاستی شۆڤینیەکان.
شاسواری دەم ڕووت علی باپیری ئیسلامی سیاسی و عەلی حاسیبەی دوو ڕوو کە کێ دوو فسلی زیاتر پێبدا لگەڵ ئەو هەڵدەپەڕێ ئەمانە چاوساغییان بۆ دەکەن وەک لە ڕابڕدوو سەری زمان و بنی زمانیان ئەیان ووت نەوت ڕادەست بکەن! کوردستان دەبێتە بەهەشت ئێستاش ئەوانە بەهەمان دەهۆڵ هەڵدەپڕن بەڵام کەس دەستیان ناگرێت.
ئەمجارە کورد ئەبێت ژیرانە هەڵسو کەوت بکات و گوێ بەزۆڕنابێژەکان و جاشەکان نەدا، و بەرژەوەندی گشتی و کوردستانی لەبەر چاو بگرێت نابێت چیتر کورد چاوی لەدەستی عەرەب بێت، ئەبێت پێچەوانە بێت ودەبێت بە پێی یاساو دهستور لەگەڵ حکومەتی ناوەند هەڵسوکەوت بکەین، نابێت چیتر خائین و خۆفرۆشان بڕیار لە چارنووسی کورد بدەن گەلی كورد خوێنی زۆر بەخشی بۆ بەدەست هێنانی مافی خۆی هیچ كهس بۆی نییە مافەکانی زەوت بکات.

نەجمەدین محەمەد قەراجی