ڕەمەزان مانگی بەخشین و لێبووردنە

ڕەمەزان مانگی بەخشین و لێبووردنە

 

مانگی ڕەمەزانی پیرۆز یەکێکە لە گەورەترین و پیرۆزترین مانگەکان لە ئیسلامدا. ئەم مانگە مانگی ڕۆژوو و بەخشین و لێبوردن و خوداپەرستییە و نزیکبوونەوەیە لە خوای گەورە، چونکە خوای گەورە لەم مانگەدا دەرگای بەزەی و لێبوردنی بۆ بەندەکانی فراوان دەکات. ئەم مانگە دەرفەتێکی زۆر گرنگە بۆ هەموو موسڵمانان تاکو دڵ و گیانی خۆیان پاک بکەن و پەیوەندی خۆیان بە خوای گەورە بەهێزتر بکەن. خوای گەورە ئەم مانگەی هەڵبژاردووە بۆ ڕۆژووگرتن و نزیکبوونەوەی بەندەکان لێی.
خوای گەورە لە قورئاندا دەفەرمووێت:﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ﴾ (البقرة: 183) واتە: ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھیناوە، ڕۆژوو لەسەرتان فەرزکراوە وەک چۆن لەسەر پێشووەکانتان فەرزکراوە، بۆ ئەوەی پارێزگاوبن.
لە ڕەمەزاندا خوای گەورە خەڵکی بانگهێشت دەکات بۆ تۆبەکردن و گەڕانەوە بۆ ڕێگای ڕاست. پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:"مَن صَامَ رَمَضَانَ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ" متفق عليه.
ئەو کەسانەی لە مانگی ڕەمەزان بە باوەڕ و بە هیوای پاداشت ڕۆژوو بگرێت، خوای گەورە لە گوناهەکانی پێشووی دەیبەخشێت.
یەکەم: ڕۆژوو هۆکاری نزیکبوونەوەیە لە خودا.
ڕۆژوو تەنهاخۆگرتن نییە لە خواردن و خواردنەوە ، بەڵکو ڕێگایەکە بۆ فێربوونی خۆپاراستن. کاتێک مرۆڤ ڕۆژوو دەگرێت، خۆی لە گوناه و تاوانەکان دەپارێزێت. ئەمە وای لێدەکات دڵی پاک بێت و هەست بە چاودێری خوای گەورە بکات. مرۆڤ دەزانێت خوای گەورە هەموو شتێک دەبینێت، بۆیە هەوڵ دەدات باشترحواناسی بکات.خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ﴾ (البقرة: 186)
واتە: کاتێک بەندەکانم لەبارەی منەوە پرسیار دەکەن، من نزیکم لێیان وەڵامی نزاکانیان ئەوان دەدەمەوە کاتێک بانگم دەکەن. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە ڕەمەزان باشترین کاتە بۆ نزا و نزیکبوونەوە لە خوای گەورە.
دووەم: ڕەمەزان مانگی قورئانە
لەو مانگەدا قورئانی پیرۆز دابەزراوە، بۆیە موسڵمانان زۆرتر قورئان دەخوێنن. خوێندنەوە و تێگەیشتن لە قورئان دڵەکان ڕووناک و ئارام دەکات و مرۆڤ نزیک دەکاتەوە لە خوای گەورە. ئەمەش دەبێتە هۆی ئارامی و دڵنیاکردن. یەکێک لە گەورەترین تایبەتمەندییەکانی ڕەمەزان ئەوەیە کە قورئانی پیرۆز لەم مانگەدا دابەزیوە.
خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ﴾ (البقرة: 185)
لە مانگی ڕەمەزان قورئان دابەزراوە بۆڕێنمونی مرۆڤەکان و ڕێگای راستی. لەبەر ئەم موسڵمانان لەم مانگەدا زۆرتر قورئان دەخوێننەوە، تێدەفکرن و هەوڵ دەدەن لە ژیانیاندا جێبەجێی بکەن.
سێیەم: ڕەمەزان مانگی تەوبە و لێبووردنە
خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ﴾ (النور: 31) واتە: تۆبە بکەن و داوای لێخۆشبوون بکەن لە خوای گەورە، ئەی باوەڕداران، بەڵکو سەرکەوتوو بن.
هەموو مرۆڤێک هەڵە دەکات، بەڵام ڕەمەزان دەرفەتێکە بۆ گەڕانەوە بۆ لای خوای گەورە. لەو مانگەدا دەرگای لێبووردن کراوەیە. ئەگەر مرۆڤ بە دڵی پاک تەوبە بکات، خوای گەورە گوناهەکانی دەبەخشێت. ئەمەش نزیکبوونەوەیەکی گەورەیە لە خودا.
چوارەم: ڕەمەزان مانگی بەخشین و هاوکارییە.
لە ڕەمەزاندا موسڵمانان هەوڵ دەدەن هاوکاری هەژاران و نیازمەندان بکەن.بەخشینی خواردن و پێدان بە ڕۆژووگرتووان و خۆشەویستی و برایەتی لە کۆمەڵگادا زیاد دەکات. ئەمەش ڕێگایە بۆ ڕەزامەندی خوایە.خوای گەورە دەفەرمووێت:﴿مَثَلُ الَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنْبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ فِي كُلِّ سُنْبُلَةٍ مِائَةُ حَبَّةٍ﴾ (البقرة: 261)
واتە: نموونەی ئەوانەی ماڵیان لە ڕێگای خوای گەورەدا دەبەخشن بەسەرھەژاران ، وەک دانە گوڵە گەنمێک وایە کە حەوت گوڵان دەڕووێنێت و لە هەر گوڵێکدا سەد دانەیە.
خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا﴾ (الزمر: 53)
واتە: ئەی بەندەکانم ئەوانەی کە زۆر گوناهتان کردووە، نائومێد مەبن لە بەزەیی خوای گەورە، چونکە خوای گەورە لە هەموو گوناهەکان دەبەخشێت. ئەم ئایەتە نیشانمان دەدات کە دەرگای بەخشین هەمیشە کراوەیە، بە تایبەتی لە مانگی ڕەمەزاندا.
پێنجەم: ڕەمەزان مانگی گۆڕانی ژیانە.
ئەگەر مرۆڤ لە ڕەمەزاندا خۆی بگۆڕێت، دەتوانێت ئەم گۆڕانە بەردەوام بکات دوای ڕەمەزانیش. وەک ڕاستگۆیی، ئارام گرتن، دڵسۆزی و خۆپاراستن. ئەمە دەبێتە هۆی سەرکەوتنی مرۆڤ لە دنیا و دواڕۆژ.
هەر بۆیە، ڕەمەزان دەرفەتێکی گەورەیە بۆ ئەوەی مرۆڤ گوناهەکانی جێبهێڵێت و خۆی پاک بکاتەوە. لەم مانگەدا موسڵمانان تێ دەکۆشن بۆ گۆڕانکاری ژیانی خۆی. جونکە ڕەمەزان فێری مرۆڤ دەکات کە لێبووردنی هەبێت لەگەڵ خەڵک، کێشە و ناڕەزاییەکان کەم بکاتەوە و دڵەکان نزیک بکاتەوە. کاتێک مرۆڤ خۆی بەخشراو دەبینێت لەلایەن خوای گەورەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئەویش لە خەڵکی تر لێبوردوو بێت.
کۆتایی:
ڕەمەزان مانگی دەرفەت و بەخشینە. دەبێت لەم مانگە بە باشترین شێوە رفتاربکەین، داوا دەکەین خوای گەورە لەم ڕەمەزاندا لە گوناهی ھەموومان ببەخشێت...


د. عەبدولعەزیز. مەنتك

Top