لێواری داڕمان: کاتێک تەکنەلۆژیا ئەفسانەی بەرگریی تێکشکاند…

لێواری داڕمان: کاتێک تەکنەلۆژیا ئەفسانەی بەرگریی تێکشکاند…

 

 

ئەو درۆن و مووشەکانەی کە بڕیار بوو ئاسمانی جیهان بگریێنن و.  وەک چەکێکی تۆقێنەر جیهانیانی پێ شۆک بکرێت.  ئێستا لەناو کۆگاکانی ژێر زەویدا بوونەتە گۆڕستانی خەونەکان. ئیمپریالیستییەکانی تاران و ئەو شەڕە دەروونییەی کە ساڵانێک بوو ڕژێمی ئێران وەک درۆیەکی شاخدار بەسەر ناوچەکەیدا دەساپاند.  لە یەکەم تاقیکردنەوەی ڕاستەقینەدا پووچەڵ بووەوە.  چونکە ئەو مەترسییانەی گەیشتبوونە سەقفی هەڕەشە گەورەکان و لێوان لێو ببوون لە شەڕانگێزی.  دواجار ڕووبەڕووی واقیعی گورزە  ورد و ستراتیژییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بوونەوە.  کە وەک نەشتەرگەرییەکی چاوەڕوانکراو نەک تەنها ژێرخانی سەربازی بەڵکو تەواوی سیستەمی بڕیاردانی ئێرانیان پەکخست . لە نێوان شەو و ڕۆژێکدا ئەو هەڕەشانەی دەیانگوت ببینن چی ڕوودەدات بوونە هەڵمی ناو تەکنەلۆژیای سەردەم. کوشتنی سەرکردە باڵاکان و ڕاوێژکارە هەواڵگرییەکان لەناو جەرگەی کۆبوونەوە نهێنییەکاندا.  ئەو پەیامە ڕوونەی دایە جیهان کە ئیتر هیچ شوێنێکی پارێزراو و.  هیچ  تونێلێکی نهێنی  لەبەردەم هەواڵگریی ورددا بوونی نەماوە و تێکشکاندنی کۆگاکانی درۆن و بەرگرییە ئاسمانییەکان.  نیشانەی ئەوە بوو کە ئەو قەڵغانەی ئێران شانازی پێوە دەکرد تەنها وەک کارتۆنێک لەبەردەم باهۆزی پێشکەوتنی سەربازیدا هەڵوەری.  ئەمەش وایکرد تەنانەت ئەو گروپ و میلیشیایانەی کە ساڵانێک بوو وەک قەڵغانی دەرەکی ئێران لە عێراق و لوبنان و سوریا ڕاهێنرابوون.  تووشی شۆک ببن و هەرچەندە هەندێک لە توندڕەوەکانیان هێشتا بە  شەلم کوێرمو بە هەناسەی پچڕ پچڕ پەلاماری ناوچەکە دەدەن شەڕانگێزی خۆیان ناشارنەوە.  بەڵام ئەمە تەنها کاردانەوەیەکی بێ ئومێدانەیە بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو شکستە گەورەیەی کە ستراتیژییەتی شەڕ.  لە دەرەوەی سنوور تووشی هات و ئێستا شەڕەکە ڕاستەوخۆ گەیشتۆتە ناو جەرگەی تاران .  پەیوەندییەکانی دەسەڵات لەگەڵ ناوخۆ و دەرەوە بە تەواوی پچڕاوە و مرۆڤ لەم ساتەدا هەست بە کۆتا چرکەکانی ژیانی سیاسیی ئەم ڕژێمە دەکات.  کە ئیتر وەک گروپێکی مەترسیدار و تیرۆریستی لە قەڵەم دەدرێت و لە جێگەی ئەو هەڕەشە سوتێنەرانەی پێشوو.  ئێستا وێنەی ئێرانێکی سادەی تەختکراو دەبینرێت کە خەریکە دەبێتە شوێنێک بۆ ململانێی ئایندەیەکی سیاسی میانڕەو.  ناوچەکەش بە هاوکاری وڵاتانی زلهێز بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێت کە تێیدا سەردەمی ستەمکاری و هەڕەشە توندڕەوەکان بەرەو کۆتایی دەچێت.

                                                       سلام محمود

 

Top