بارەگای بارزانی قیبلەنوومای بڕیار و قەڵای سەقامگیری

بارەگای بارزانی قیبلەنوومای بڕیار و قەڵای سەقامگیری

 

لە دنیای سیاسەتدا هەندێک ناوەند هەن دەبنە سیمبولی متمانە و وێستگەی یەکلاکردنەوەی ئاڵۆزترین کێشەکان کە بارەگای بارزانی لە سەرووی ئەو ناوەندانەوەیە و وەک مەرجەعێکی نیشتمانیی باڵا ناسراوە ئەم بارەگایە لەژێر سایەی ڕێبەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی تەنها شوێنێکی سیاسی نییە بەڵکو ناوەندێکی ستراتیژییە کە هاوسەنگییە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان لێرەوە ڕێک دەخرێنەوە و هەموو ئەو شاندە جیهانییانەی ڕوو لە ناوچەکە دەکەن کارنامەی گەشتەکەیان بەبێ ئەم وێستگەیە بە ناتەواو دەبینن چونکە لێرەدا کێشەکان بە عەقڵییەتێکی دەوڵەتداری و دیدگایەکی نەتەوەیی قووڵ چارەسەر دەکرێن و ئەم بارەگایە بووەتە دڵی زیندووی دیپلۆماسییەتی کوردستانی و جێگەی بایەخی پایتەختە بڕیاربەدەستەکانی جیهان
هێزی مەعنەویی بارەگای بارزانی لەوەدایە کە بووەتە چەتری کۆکەرەوەی هەموو دەنگە جیاوازەکان و لە کاتە هەستیارەکاندا وەک ئەندازیاری ڕێککەوتنە گەورەکان دەردەکەوێت و ڕێگری لە هەر لادانێک دەکات کە زیان بە قەوارەی هەرێمی کوردستان و کەرامەتی نەتەوەیی بگەیەنێت لێرەوە نەخشەی هاوپەیمانێتییە گەورەکانی عێراق دەکێشرێت و متمانەی جیهانیش بۆ هەر پرۆسەیەکی سیاسی لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە تا چەند لەگەڵ دیدگا و جیهانبینییەکانی ئەم بارەگایەدا هاوتەبایە ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە لێرەدا بڕیارەکان لە پێناو خاک و خەڵکدان نەک بەرژەوەندی کاتی و ئەم متمانەیە بەرهەمی دەیان ساڵ خەبات و ڕاستگۆییە لەگەڵ دۆست و نەیاردا
ئەوەی ئەم ناوەندە لەوانی تر جیا دەکاتەوە پابەندبوونی بێ ئەملاو ئەولایە بە پاراستنی مافە دەستوورییەکان و نۆژەنکردنەوەی گیانی تەبایی لەنێوان لایەنەکاندا بە جۆرێک کە هەمیشە وەک سەنگەرێکی پۆڵاین بۆ داکۆکیکردن لە ناسنامەی گەلی کوردستان ماوەتەوە بارەگای بارزانی بە کردەوە سەلماندوویەتی کە کلیلی چارەسەری بنبەستە سیاسییەکانە و بەبێ ڕەزامەندی و حیكمەتی ئەم ناوەندە هیچ هاوکێشەیەک لە ناوچەکەدا ناگاتە کەناری ئارامی و سەقامگیرییەکی ڕاستەقینە لێرەدا سەرۆک مەسعود بارزانی وەک پارێزەری ڕاستەقینەی شکۆی کورد و کوردستان وەک شاخێکی لێبڕاو و وەک ڕێبەرێکی کاریزمایی نەک هەر بۆ کورد بەڵکو بۆ هەموو ناوچەکە بووەتە سەرچاوەی ئیلهام و متمانە ئەو سەرۆکەی کە ژیان و تەمەنی خۆی لە پێناو ئازادییدا بەخشیوە ئێستا لەم بارەگایەوە مێژوویەکی نوێ بۆ گەلەکەی دەنووسێتەوە و ڕێگری دەکات لە هەر هەوڵێک کە بیەوێت ئیرادەی ئەم میللەتە بشکێنێت
لەم بارەگایەوە پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان دەگاتە جیهان و لێرەوەیە کە دوژمنان تێدەگەن کوردستان خاوەنی هەیە و دۆستانیش دڵنیادەبنەوە کە هاوپەیمانێکی بەوەفا و جێگەی متمانەیان هەیە سەرۆک بارزانی لەم ناوەندەدا تەنها ڕێبەرێک نییە بەڵکو سیمبولی خۆڕاگری و پارێزەری ئەو بەها بەرزانەیە کە نەتەوەیەک شانازییان پێوە دەکات بۆیە ئەم بارەگایە وەک چیاکانی کوردستان هەمیشە بە بەرزی و شکۆداری دەمێنێتەوە و دەبێتە ئەو قیبلەنوومایەی کە لەناو گەردەلوولە سیاسییەکاندا ڕێگەی ڕاست نیشانی هەموو لایەک دەدات و مێژوو بە شانازییەوە ناوی ئەم قەڵایە وەک پارێزەری ناسنامەی نەتەوەیی لە لاپەڕە زێڕینەکانیدا تۆمار دەکات.

Top