ئایا شیرینكارە دەستكردەكان زیانیان هەیە؟

ئایا شیرینكارە دەستكردەكان زیانیان هەیە؟

شیرینكاری دەستكرد Artificial sweeteners، ماددەی دەستكردی ناخۆراكین كە وەكو جێگرەوەی شەكر لە تاقیگا دروست دەكرێن، هەروەها بە كالۆری كەمەوە زۆر لە شەكر شیرینترن، بۆیە بە بڕی زۆر كەم دەخرێنە ناو هەندێك جۆری خۆراكەوە. زیانەكان: ڕاهێنانی وەرگرەكانی هەستی چێژ لەسەر زیادبوونی حەزی شیرینی و حەزێكی بەهێز لە لەشدا بۆ خۆراكی شیرینتر پەیدا دەكەن، ئەمەش هاندەرە بۆ خواردنی شیرینی و دووركەوتنەوە لە سەوزە میوەكان، كە حەزی شیرینی پڕناكەنەوە بەراورد بە خۆراكی شیرین، دەرەنجام لەش ڕووبەڕووی كەمیی ماددە خۆراكییە گرنگەكان دەبێتەوە لە ڤیتامین، كانزا، ڕیشاڵ، ماددە دژەئۆكسانەكان. لە لایەكی دیكەوە، زیاد بەكارهێنانی شیرینكارە دەستكردەكان دەبێتە هۆی گرفتی دیكەی وەكو: تێكدانی هاوسەنگیی میكرۆبە سوودبەخشەكانی ڕیخۆڵە Gut microbiome، پەیدابوونی بەرگری بەرانبەر بە هۆرمۆنی ئینسولین و ئەگەری نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو، نەخۆشیی گورچیلە، كۆبوونەوەی گاز لە گەدە و ڕیخۆڵەدا، سكچوون، زیادبوونی ئارەزووی خواردن، زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی، سەرئێشە، هەروەها لەوانەیە كە ئەگەری نەخۆشیی دڵ و جەڵتەی مێشك بەرز ببێتەوە.

 

Top