ماددەكانی پاراستنی خۆراك ئەگەری نەخۆشیی شەكرە زیاد دەكەن

ماددەكانی پاراستنی خۆراك  ئەگەری نەخۆشیی شەكرە زیاد دەكەن

   لە دوو توێژینەوەی نوێی گرووپی نیوترینێت سانتێ NutriNet-Santé فەرەنسیدا هاتووە: كە گەلێك ماددەی پاراستنی خۆراك Preservatives كە بە شێوەیەكی باو لە پیشەسازیی خۆراكدا بەكار دێن، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو، هەروەها ئەگەری شێرپەنجە زیاد دەكەن. شەش لەم ماددانەی كە بە شێوەیەكی باو بۆ پاراستنی خۆراك بەكار دێن و ئەگەری شێرپەنجە و نەخۆشیی شەكری جۆری دوو تا ڕێژەی 49% زیاد دەكەن، ئەمانەن: سۆربەیتی پۆتاسیۆم، میتابایسەلفایتی پۆتاسیۆم، نایترایتی سۆدیۆم، ترشی ئەسیتیك، پرۆپیۆنەیتی كالسیۆم، هەروەها ئەسیتەیتی سۆدیۆم. توێژینەوەكان ئاماژەیان بە ماددەی تریش كردووە كە بۆ پاراستنی خۆراك بەكاردێن و تا ڕێژەیەكی كەمتر دەبنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو، كە بریتین لە: ئەلفا تۆكۆفیرۆل، ئەسكۆربەیتی سۆدیۆم Sodium ascorbate لە مرەبا و خواردنەوە كاربۆنكراوەكاندا، ئێریتۆربەیتی سۆدیۆم Sodium erythorbate لە سۆوسەج و هۆت دۆگ و سۆدا، ترشی فۆسفۆریك لە سۆدا و پەنیر و گۆشتی پرۆسێسكراودا، هەروەها ترشی سیتریك كە بە مەبەستی ڕێكخستنی ترشێتی وخۆشكردنی چێژ و پاراستنی خۆراك بەكار دێت.

Top