ســەرۆک بـــارزانــی لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنەكەسە، رۆشناییان خستە سەر پێویستیی یەكڕیزیی لایەنە كوردییەكان لە قۆناغەكانی داهاتوودا.
ئەمڕۆ دووشەممە 9ی شوباتی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنەكەسە كۆبوویەوە.
بەپێی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی سووریا كرا و رۆشنایی خرایە سەر پێویستیی یەكڕیزیی لایەنە كوردییەكان لە قۆناغەكانی داهاتوو.
هەروەها جەخت لە دانوساندن و دیالۆگ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان كرایەوە.
