ڤیتامین F بۆ تەندروستیی پێست

ڤیتامین F بۆ تەندروستیی پێست

ڤیتامین F پێك هاتووە لە ترشە چەوریی گرنگی وەكو ترشی لاینۆلیك كە زۆر پێویستە بۆ تەندروستیی پێست. سوودەكانی ڤیتامین F بۆ پێست: بەهێزكردنی توانای بەربەستیی پێست، بەتایبەتی دروستبوونی سیرەمایدەكان Ceramides كە بریتین لەو گەردیلە چەورانەی كە 50%ی چینی دەرەوەی پێست پێك دەهێنن و ڕۆڵیان هەیە لە بەیەكەوە لكانی بەهێزی خانەكانی پێست هاوكات لەگەڵ پاراستنی شێداریی و ڕێگرتن لە گەیشتنی ماددەی زیانبەخش بە لەش، ڕێكخستنی بەرهەمهێنانی چەوریی پێست، كەمكردنەوەی گیرانی كونەكانی پێست، كەمكردنەوەی هەوكردن، سووككردنی سووتانەوەی پێست، سووككردنی نیشانەكانی زیپكە و نەخۆشیی سەدەف، پاراستنی پێست لە كاریگەرییە نەرێنییەكانی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی، هاندانی فرمانی خانەكانی پێست و زووتر سارێژبوونی برینەكان، هەروەها هاندانی دروستبوونی پرۆتینی كۆلاجین و نوێبوونەوەی خانەكانی پێست. سەرچاوە خۆراكییەكانی ڤیتامین F: كاكڵەكانی گوێز، باوی، كازو، تۆوەكانی گوڵەبەڕۆژە و كەتان، زەیتی ڕووەكیی كانۆلا یان كەتان، ئاڤۆكادۆ، هەروەها ماسی سالمۆن و ساردین.

Top