ڤیتامینە گرنگەكان بۆ تەندروستیی پێست
ڤیتامینەكان ڕۆڵی گرنگیان هەیە بۆ تەندروستیی پێست و لە گەلێك حاڵەت و نەخۆشی پێستدا سوودیان لێ وەردەگیرێت، كە ڕاستەوخۆ بۆ پێست بەكار دێن. پەیڕەوكردنی خۆراكێكی هاوسەنگ و تەندروست كە ڤیتامینەكان بە ڕێژەی دروست لەخۆبگرێت، زۆر گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستیی پێست، بۆنموونە ڤیتامین A: یارمەتی نوێبوونەوەی خانەكانی پێست دەدات، لەگەڵ سافكردنی پێست لە زیپكە و دواخستنی لۆچبوون. كۆمەڵە ڤیتامینەكانی B: هەر 12 جۆرەكە سوودبەخشن بۆ نوێبوونەوەی خانەكانی پێست، بۆنموونە ڤیتامین B3 یارمەتی دواخستنی لۆچبوون دەدات. ڤیتامین B9: كە بە ترشی فۆلیك ناسراوە، سوودی بۆ قژ و پێست هەیە، وەكو كرێم لەگەڵ ماددەی كریاتین Creatine بەكار دێت بۆ كەمكردنەوەی هێڵ و لۆچەكانی پێست. ڤیتامین B5: یارمەتیدەرە بۆ سافكردنی پێست و كەمكردنەوەی هەوكردن. ڤیتامین C: سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە، هاندەرە بۆ شێداركردنەوە و زیادكردنی توانای لاستیكیی پێست لەگەڵ كەمكردنەوەی كاریگەرییە نەرێنییەكانی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی لەسەر پێست. ڤیتامین D: هانی میتابۆلیزم و گەشە و نوێبوونەوەی خانەكانی پێست دەدات. ڤیتامین E: سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە و پێست لە زووپیربوون دەپارێزێت.
