پیسكارەكانی هەوا كە لە سووتاندنی خەڵووزەوە سەرچاوە دەگرن
سووتاندنی خەڵووز گەلێك پیسكاری زیانبەخش بە هەوادا بڵاو دەكاتەوە كە بربتین لە: دووەم ئۆكسیدی كاربۆن، یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن كە كە گازێكی ژەهراوییە لە ئەنجامی نەسووتانی تەواوی خەڵووزەوە پەیدا دەبێت، دووەم ئۆكسیدی گۆگرد كە هۆكارە بۆ چەند گرفت و نەخۆشیی كۆئەندامی هەناسە، ئۆكسیدەكانی نایترۆجین كە هۆكارن بۆ گەلێك گرفت لە كۆئەندامی هەناسەدا، تەنۆلكەی ورد Particular Matter وەكو PM2.5 كە دەگەنە قوڵایی سییەكان و دەچنە ناو خوێن و پاشان دەبنە هۆی نەخۆشیی لە كۆئەندامی دڵ و سووڕاندا، ئاوێتەی ئۆرگانیك لە هەندێك جۆری هایدرۆكاربۆنەكان PAHs لەگەڵ بەنزین یان فۆرمەلدیهاید، كە هەندێكیان ئاوێتەی شێرپەنجەیین، خۆڵەمێشی خەڵووز كە ڕێژەیەكی بەرزی كانزا قورسەكان لەخۆدەگرێت، بە هەوا و دەوروبەردا بڵاودەبنەوە، هەروەها كانزای قورسەكانی وەكو جیوە، قوڕقوشم، ئارسنیك (زەرنیخ)، كادمیۆم Cadmium، كرۆم كە كانزای ژەهراویی بەهێزن و دەبنە هۆی گرفت لە كۆئەندامی دەماردا.
