هەولێر جێگای نمەک بەحەرامان نییە

هەولێر جێگای نمەک بەحەرامان نییە

 

 

بەڵێ هەولێری قەڵا و منارە جێگای ئازادی خوازان و ئەمەک دارانە، جێگای دوو ڕوو و خیانەتکرارن نییە، زۆربەی سەرکردە عەرەبەکان پێش ئازادی عێراق لەکوردستان دەلەوەڕان و برای گیانی بەگیانی گەلی کورد وەک ماستی مەیی بوون تا خۆیان پێگەیاند لەژێر سێبەری دارگوێز و بەڕوەکانی کوردستان پشوویان دەدا.

بەڵام بە قودرەتی قادر گەیشتنە سیبەرەکانی دار خورماکانیان دەردی کوردەواری ئەڵێت "گەزی چی!؟ و جاوی چی!؟" بەڵێ ئەوانە نمەک بەحرام و خیانەتکارن، هەر ئەمانەبوون تا ئێستاشی لەگەڵدابێت زۆربەی سەرکردەکان بەهەردوو مەزهەبەکانەوە مانگی دوو جار دەبێت ککڕنۆش بۆ بارزانی ببەن بەڵام دوای ئازادی عێراق لەساڵی 2003 وە کە ئەمریکا عێراقی داگیر کرد و ڕژێمی بەعس ڕوخا، ئیتر شیعەکان و سوننەکانی عیراق دەسەڵاتیان وەرگرت سەرکردەکانی عێراق لە خۆبای بوون.

وەک بینیمان کەوتنە پەلاماردانی کوردستان بە جولاندنی هێزی حەشدی شەعبی دژی قەوارەی هەرێم و محمد حەلبوسی سەرۆک پەرلەمانی تڕۆکراوی عێراق ئەوەی لەبیر چوو کاتێک گشت خزم و کەس و کاری داڵدەدرابوو کەلە دەستی داعش هەڵاتبوون هیچ پەناگەیەک نەبوو هەولێر لە ئامێزی گرتن، ئێستاش شۆڤینی یەکەی تا سەر ئێسقانە دەکوژی ناشارێتەوە باسی هەولێر دەکات.

دەبێت ئەوە بزانیت هەولێر واتە کوردستان کەواتە دەبێت دەست نوێژت هەبێت ئینجا باسی هەولێر بکەیت، کەسێک نیە ئامۆژگاری بکا، کە ئەوەی لەگەڵ کورد دەیکا بەزیانی خۆی کۆتایی پێ دێت چونکە کورد خاوەن ئێرادەیەکی پۆڵاینە هێزی پێشمەرگەی هەیە سەرۆک بارزانی ڕابەرایەتی دەکات، بڕۆ کێشەت لەگەڵ مالکی چارەسەر بکە نێو ماڵی سونەشت کاول کرد هەڕەشە کردن لەکورد باش نیە دوای خۆت لە قاڵب دەدرێیت.

بۆ ئەوە هێشتا زۆرت ماوە باسی بکەیت هەرێم تێکبدەی چونکە لەتۆ زۆر گەورەو زەبەلاحتر هاتن و سەریان دایی لە چیاکانی کوردستان تۆ کێیت؟

تۆ بەحیساب نوینەرایەتی سونەکانت دەکرد بەڵام ئەوت لە ڕیشەت دەرهێنا پەرتەوازەت کردن حەلبووسی ئەڵێ، بمرم ناچمە هەولێر دەزانی کەس حیسابی پوشت بۆ ناکەن خاوەنی ئەم قسە بێ سەر و بەرانەبیت دڵنیابە ژیانی سیاسیشت لەسەر دادەنێت، تۆ محمد حەلبوسی باشتر وایە بێ دەنگ ببیت بە بەرتیل پێدان بە مارک ساڤا دژی مالکی واتکرد سەری ساڤایشت لە قوڕنا تا مالکی نەبێت سەرۆک وەزیران دڵنیابە هاوپەیمانی بەرەی مقامەوە ئەوتۆڵەت لێ دەکەنەوە دڵنیابە لە ماوەیەکی کورتدا دەبینین ئەوکات بارەگای بارزانیش بەهانات نایە دڵنیابە گۆڕت بۆ خۆت هەڵکەند و ئەمەی تۆ کردت هەڵگەڕانی مێروولە بوو بەسەر قولەی قافا...

Top