بارزانى ڕابەرێکى مێژوویی،هەولێرى پایتەختى ستراتیژى پرسە یەکلاکەرەوەکان

بارزانى ڕابەرێکى مێژوویی،هەولێرى پایتەختى ستراتیژى پرسە یەکلاکەرەوەکان


لە قۆناغەکانى مێژووى خەباتى گەلى کورد دا ، یەکێک لە پڕبایەخترین ئەو هەنگاو و هۆکارانەى هەمیشە کاریگەریی باشى لە سەر سەرکەوتن و بەدەستهێنانى مافەرەواکانى کوروکوردستان هەبووە ، بوونى یەکدەنگى و تەبایی نێوماڵى کوردستان بووە، ئەم ڕاستییە لە هەر قۆناغێکدا دووبارە پشت راست دەکرێتەوە ؛ کاتێک گەلى کورد یەکهەڵوێست بوو بێت ، ئەوا هەنگاوى ستراتیژى و مەزنى ناوە و پێچەوانەکەشى راستە
مێژوو گەواهیدەرە ئەم سەقامگیرى وسەنگەى ئەمرۆ چەسپاوە و بەهۆى سیاسەتێکى ژیرانە و ڕێبازێکى نیشتیمانى ونەتەوەپەوەریی چەسپاوى سەرکردایەتى سیاسى گەلى کورد ، کە سەرۆک مسعود بارزانى ڕابەرایەتى دەکات و لە هەموو کۆنفرانس و کۆڕبەند و ناوەندە جیهانییەکان جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە ، دەبێ هەرێمى کوردستان هەردەم دوورگەیەکى ئارام و سەقامگیر بێت بۆ هەموو ئازادیخوازان و هەموو پێکهاتە و ستەملێکراوان ، تێیدا شکۆو سەروەرى هەمووان پارێزراو بێت بە بێ جیاوازى ئایینى و نەتەوەیی ، ئەم بیروباوەر و ڕێبازە بووتەوە هۆى ئەوەى هەرێمى کوردستان وەک ئەستێرەیەکى گەش و متمانە پێکراو بێت لە سەر ئاستى ناوچەیی و نێودەوڵەتییدا
بەتایبەتى لە قۆناغێکى هەستیارى وەک ئەمڕۆدا ، کە ڕووبەڕووى ناوچەکە بووتەوە و گەلى کورد لە سەر ئاستى هەر چوارپارچەى کوردستان و هەرێمى کوردستانیش تێیدا بەدەر نییە ، سەرۆک بارزانى لە هەموو کاتێکى دیکە هەوڵەکانى بۆ کۆکردنەوەى نێوماڵى کوردە بە ئاڕاستەى یەکدەنگى و یەکهەڵوێستییە ، یەکدەنگى و تەباییەک لەسەر بنەماى هاوبەشى نیشتیمانى و مافەکانى مرۆڤ و بەرژوەندیی گشتیی بۆ گەلى کورد دارێژرا بێت
سەرۆک بارزانى ، کوردستان بەیەکپارچە دەبینێت و سنوورەکان بە دەستکرد ، لەهەمانکاتیشدا پێیوایە هەر پارچەیەکى کوردستان لە ڕووى سیاسییەوە تایبەتمەندى خۆى هەیە ، بەڵام دەکرێت هەمووان چاو و هەنگاوەکانیان بە ئاراستەیەک بێت کە بتوانن خاوەن قەوارەیەکى تایبەت بن وەک هەرێمى کوردستان و سوود لە ئەزموونەکەى وەربگڕن ، لەهەمانکاتیشدا هەمیشە و لە هەموو قۆناغەکاندا بەتایبەت لە قۆناغە سەختەکان دا هەردەم پشتیوانى رۆژئاوا و باکوورو رۆژهەڵتى کوردستان بووە و پاڵپشتى بەهێزیان بووە
بەتایبەتى ئەمڕۆ هەرێمى کوردستان وەک قەوارەیەکى یاسایی و دەستوورى و کارەکتەرێکى بەهێز لە هاوسەنگى و خاڵى یەکلاکەرەوە لە ناوچەکەدا ، هاوبەشى کوردستان تەنیا لەڕووى ئابوورییەوە نییە بەڵکو لەڕووى ئاسایش و سەقامگیرى ڕۆڵێکى گرینگ و بەرچاو دەبینێت ، هەر ئەوەش وایکردووە هەرێمى کوردستان وەک ئەکتەرێکى سیاسى و دیپلۆماسى و دیار لە ناو هاوکێشەکانى ناوچەکەدا رۆژ بە رۆژ دیار وبەهێزتر بێت
هەروەها لەسەر ئاستى کوردستانیش ، رابەرایەتى بارزانى و هەمیشە وەک ڕەشمالێک بۆوە بۆ کۆکۆدنەوەى گشت هێزولایەنە جیاوازەکان ، بەو واتایەى هەمیشە بەرژوەندییە باڵاکانى نەتەوە و نیشتیمان پێش هەموو بەرژوەندییەکى دیکەوە بێت ، لە سەر ئاستى ناوچەکەشدا هەرێمى کوردستان لە نێو ناوچەیەکى پڕ کێشە و ململانێیدا بووەتە ناوەندێکى ئارام بۆ زیاتر بەهێزبوونى پەیوەندییە دیپلۆماسیەکان ،هەر ئەوەشە وایکردووە بارزانى وەک رابەرێکى مێژوویی و خاوەن هەڵوێست لاى دۆستان و دوژمنانەوە جێگەى متمانە پێکراوە بێت و هەمووان بە کلیلى ئاشتى و سەقامگیرى و ئارامى بزانن
بۆیە ، لە ڕوانگەى سەرۆک بارزانییەوە ، یەکبوونى کورد وەک هەنگاوێکى نیشتیمانییە و نەک تەنها بەشێوەى ئارەزومەندانە و پێوستییەکى مێژووییە ، سەرکەوتنیش لەڕێگەى یەکدەنگى و تەباییەوە دێتە و ئەوەش دەبێ هەموو گەلى کورد تێبگات و بزانێت ،چونکە مێژوو پێمان دەڵێت؛ هەرکاتێک گەلى کورد یەکدەنگ بێت ئەوا دەستکەوت و سەرکەوتنى گەورە بەدەست دێت
ئەوەى گرینگە بزانرێت و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لێی تێبگات ، کوردستان وەک قەوارەیەکى یاسایی و دەستوورى زەورەتێکى حاشاهەڵنەگڕە بۆ سەقامگیرى ناوچەیی و نێودەوڵەتى ، دوورگەیەى پێکەوەژیانە و لە ئێستا و رابردووشدا هەمیشە وەک چیاییەکى پۆڵایین بووە بۆ پارێزگاریکردن لە مرۆڤایەتى و شکۆ لەسەر ئاستى ناوچەکە و جیهانیشدا ؛ ئەوەش ئاماژەیە بەو راستییەیەى بارزانى ڕابەرایەتیی مێژوویی دەکات و،هەولێرى پایتەخت نوێنەرایەتیی پرسە یەکلاکەرەوەکان دەکەن بۆ ئاشتى و سەقامگیرى و پێکەوەژیان .

بارزانى ڕابەرێکى مێژوویی،هەولێرى پایتەختى ستراتیژى پرسە یەکلاکەرەوەکان
Top