کەسێ دەبێتە سیمبول ڕەشەبا نایشێوێنێ
لە سیمبولەکانی کورد بارزانی بوە داینەمۆی سەرجەم دڵە زیندوەکانی ڕێبازی کوردایەتی و بۆ ئەبەد هزری نیشتمان پەروەری لەسەر دەستی چەکەرەی کرد،بۆیە جێگای خۆیەتی بارزانی نەمر بە زیندویی لە هزرمان بمێنێتەوەو بۆ هەمیشە کوردایەتی جێ دەستی پێوە دیار بێت هەموو کوردێکی بەشەرەف شانازی پێوە بکەن و وەک ڕابەری ڕزگاری خوازی کوردو کوردستان لێی بڕوانن،چۆن گەلانی جیهان شانازی بە کەسە نەمرو سیمبولەکانی خۆیانەوە دەکەن،چونکە مێژوو کەسایەتی ئەوانن مێژوو ناسنامەی گەلان دادەڕێژن،ئەگەر لە مێژوو سیمبولی بەرزانی نەمر بڕوانین ئەوەی بە ئاشکرا پێوە دیارە هەر کە ناوی گەلی کورد دێتە ناوانەوە یەکسەر بارزانی نەمر دەبێتە پاشگری بابەتە باسکراوەکە،بۆیە دەکرێ بارزانی وەک سیمبولێک لێی بڕوانرێ و شانازی پێوە بکڕێ و لە مۆزەخانەی بیرەوەریەکانمان دابنەخشێنرێ،نەک وەک کەناڵی nrtکە ئێستا بون مانەوەیان و ئەو هەناسەیەی کە هەڵیشی دەمژن لە سایەی خەبات و ماندوبونی بارزانی هاوڕێکانیەوە بوە،لە جیاتی قەدرزانی بەرامبەر نەمری دێن و مێژوەکەی دەشێوێنن.

ئەسرین عاسی شوانی