ئایا بۆیەی قژ زیانی هەیە ؟

ئایا بۆیەی قژ زیانی هەیە ؟

پێستی سەر ژمارەیەكی زۆری بۆڕیی خوێن لەخۆدەگرێت، بۆیە ماددە كیمیاییەكانی بۆیەی قژ بە ئاسانی هەڵدەمژێت و دەچنە ناو خوێن. لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا هاتووە كە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە لەو ئافرەتانەدا كە بۆیەی هەمیشەیی، یان بۆیەی نیمچە هەمیشیەیی قژ یەك یان دوو جار بەكاردێنن، تا 7% بەرز دەبێتەوە، هەروەها ئەم ئەگەرە لەو ئافرەتانەی كە بۆیەی قژ بۆ 35-90 جار بەكار دێن تا ڕێژەی 31% بەرز دەبێتەوە. زیانەكانیتری بەكارهێنانی بۆیەی قژ: وشكبوون یان پەیدابوونی بڵۆق لە پێستی سەردا، زوو شكانی قژی بۆیەكراو، هەستەوەریی بەركەوتن لە پێستی سەردا بە شێوەی سووتانەوە، سووربوونەوە، خورشت یان ئاوسانی پێست، هەناسەتەنگی و گرفتیتر لە كۆئەندامی هەناسە پاش هەڵمژینی هەڵمی ماددە كیمیاییەكانی بۆیەی قژ، تێكچوونی هاوسەنگیی هۆرمۆنەكان، هەروەها شێرپەنجەی مەمك و میزڵدان لە حاڵەتەكانی زیاد بەكارهێنانی بۆیەی قژ بەتایبەتی بۆیەی هەمیشەیی.

Top