ئەم ڤیتامین و كانزایانە سیستمی بەرگریی لەش بەهێز دەكەن

ئەم ڤیتامین و كانزایانە سیستمی بەرگریی لەش بەهێز دەكەن

ڤیتامینەكانی A، B6، C، D، E، لەگەڵ كانزاكانی زینك، سیلینیۆم، ئاسن، كۆپەر، ڕۆڵیان هەیە لە بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش دژ بە نەخۆشییەكان، بۆنموونە هەڵامەت و ئەنفلوەنزا، هەروەها هاندەرن بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی وزەی لەش، بۆیە پێویستە ئەم خۆراكانە بخورێن كە ئەم ڤیتامین و كانزایانە لە خۆدەگرن. سەرچاوەكانی ڤیتامین A: شیر، ماست، هێلكە، ماسی، پەتاتەی شیرین، گێزەر، سپێناغ، برۆكۆلی. سەرچاوەكانی ڤیتامین B6: نۆك، گۆشتی سوور، ماسیی سالمۆن یان تونا، پرۆتینی سۆیا Tofu. سەرچاوەكانی ڤیتامین C: میوە مزرەكان، بیبەری دۆڵمەیی. سەرچاوەكانی ڤیتامین D: ماسی قووتووبەند بەتایبەتی سەردین و تونا، زەردێنەی هێلكە، قارچك. سەرچاوەكانی ڤیتامین E: تۆوی گوڵەبەڕۆژە، باوی، برۆكۆلی، ئاڤۆكادۆ. سەرچاوەكانی كانزای تۆتیا (زینك): مەحار(گوێچكەماسی)، گۆشتی سوور، تۆوی كوولەكەی زستانە، سینگی قەل. سەرچاوەكانی كانزای سیلینیۆم: ماسیی تونا، ماسی هالیبوت Halibut، گوێزی بەرازیلی، پەنیر. سەرچاوەكانی كانزای ئاسن: گۆشت، سەوزە گەڵا تاریكەكان، پاقلەمەنییەكان. سەرچاوەكانی كانزای كۆپەر: گۆشتی ئەندامەكان، ماسی، كاكڵەكانی گوێز و باوی، لەگەڵ تۆوەكان.

 

Top