جگەرەكێشان ئەگەری شێرپەنجەی دەم تا دە جار زیاد دەكات
لە توێژینەوەكاندا هاتووە كە جگەرەكێشان ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی دەم تا دە هێندە بەرزدەكاتەوە، نزیكەی 75% ی حاڵەتەكانی شێرپەنجەی دەم بە هۆی جگەرەكێشان یان بەكارهێنانی تووتن بە هەر شێوەیەكیتر ڕوو دەدەن. دوكەڵی جگەرە ناوپۆشی دەم ڕووبەڕووی زیاتر لە 7،000 ماددەی كیمیایی دەكاتەوە كە نزیكەی 70 ماددەی كیمیایی شێرپەنجەیی لەخۆدەگرێت، كە ڕاستەوخۆ DNA ناو خانەكان تێك دەدەن، لەگەڵ گۆڕانی خانەكانی ناوپۆیشی دەم و پەیداكردنی هەوكردنێكی درێژخایەن، هەروەها لاوازكردنی سیستمی بەرگریی لەش، ئەمانەش هاندەرن بۆ گەشەكردنێكی بێ كۆنتڕۆڵی خانەكانی ناوپۆشی دەم، واتە شێرپەنجە، لەوانەشە «لێو، زمان، یان قوڕگ» بگرێتەوە. هەڵمژینی دوكەڵی جگەرە، شانە شێدارەكانی ناو دەم بە یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن و سایانایدی هایدرۆجین تێر دەكەن، هەروەها ماددە كیمیاییەكانیتر جگە لە تێكدانی DNA ناو خانەكان، دەبنە هۆی سووتانەوە و كولبوونی ناوپۆشی دەم بە شێوەی قانی سپیی بێ ئازار Leukoplakia، لەگەڵ پەیداكردنی فشاری ئۆكسان كە هاندەری دیكەن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.
