سوودەكانی موزیك بۆ تەندروستیی دەروونی

سوودەكانی موزیك  بۆ تەندروستیی دەروونی

پسپۆرانی تەندروستیی دەروونی جەخت دەكەنەوە كە موزیك ئامرازێكی بەهێزە بۆ ڕێكخستنی مەزاج و سووككردنی سترێس. سوودە تەندروستییەكانی موزیك: هاندانی حەسانەوەیەكی باشتر، بەتایبەتی موزیكی كلاسیكی هێمن پێش نووستن یارمەتیدەرە بۆ باشتركردنی كوالێتیی خەو، بەرزكردنەوەی مەزاج لەوكاتەی كە گوێگرتن لە موزیك و گۆرانیی شاد مرۆڤ شادتر دەكات و موزیكی هێمن مەزاج جێگیر دەكات، سووككردنی نیشانەكانی خەمۆكی، هەورەها كەمكردنەوەی سترێس، بۆنموونە لەكاتی تووڕەبوون و سترێسدا گوێگرتن لە موزیكی هێمن هێوركەرەوەیەكی باشە. لە چەند لێكۆڵینەوەیەكدا هاتووە كە موزیكی هێمن پێش نەشتەرگەری هۆكارە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی خوێن، كەمبوونەوەی لێدانەكانی دڵ، نزمبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی سترێس (كۆرتیزۆل) هاوكات لەگەڵ كەمتر هەستكردن بە ئازار پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری. هەروەها بەڵگەی زانستی لەبەردەستدایە كە چارەسەر بە موزیك Music therapy ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە چارەسەركردنی خەمۆكیدا كە لەگەڵ چارەسەرەكانیتردا بەكار دێت.

Top