سوودی تەندروستیی زەردەچۆی نانۆیی

سوودی تەندروستیی زەردەچۆی نانۆیی

زەردەچۆی نانۆیی Nanocurcumin برتییە لە جۆرێكی قەبارە نانۆی زەردەچۆ كە لە زەردەچۆی ئاسایی باشترە بەوەی كە توانەوە و هەڵمژینی لە كۆئەندامی هەرسدا باشترە، هەروەها بەهای دژەئۆكسان و دژەهەوكردنی زیاتری هەیە، چالاكیی دژەمیكرۆب و دژەشێرپەنجەی زیاتری هەیە، لەگەڵ پاراستنی تەندروستیی جگەر. زەردەچۆی نانۆیی وەكو یاریدەدەری خۆراكی بە شێوەی پاودەر و كەپسوول لەبەردەستدایە. سوودە تەندروستییەكانی زەردەچۆی نانۆیی: دابینكردنی ئاستێكی بەرزی دژەئۆكسانەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی فشاری ئۆكسان و زیادكردنی خۆپاراستن لە نەخۆشییە درێژخایەنەكان، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا كە ڕۆڵی هەیە بۆ كەمكردنەوەی ئازاری جومگە و گرفتەكانی پەیوەست بە میتابۆلیزم، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە، پاراستنی تەندروستیی دەم، بەتایبەتی پووك و ددان، پاراستنی جگەر لە هەوكردن و مۆمبوون، ڕێكخستنی ئاستی چەورییەكان و شەكری خوێن، هەروەها زەردەچۆی نانۆیی چالاكیی بەهێزی دژەبەكتریای هەیە و ڕۆڵی هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی هەوكردنە میكرۆبییەكان بەتایبەتی هەوكردنەكانی پووك و ددان.

Top