بــارزانی لە هەر کوێ بێت، لەوێ مێژوو دەنووسرێتەوە.

بــارزانی لە هەر کوێ بێت، لەوێ مێژوو دەنووسرێتەوە.

 

سەردانی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ ئیتاڵیا و دیدارە لوتکەکانی، تەنها جوڵەیەکی دیپلۆماسی نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی شەرعییەتی مەرجەعێکی نەتەوەییە کە ئازار و ئاواتەکانی هەر چوار پارچەی کوردستانی گەیاندە ناوەندێکی بڕیاری جیهانی. ئەم سەردانە مێژووییە سەلماندی کە هیچ هاوکێشەیەک لە ناوچەکەدا بێ حیکمەتی بارزانی سەرناگرێت؛ چونکە ئەو پارێزەری ڕاستەقینەی پێکەوەژیان و تێکشکێنەری هەیبەتی نەیارانە.
کاتێک جیهان دەرگاکانی بۆ بارزانی دەکاتەوە، لە ڕاستیدا دان بە شەرعییەتی نەتەوەیەکدا دەنێت؛ چونکە بارزانی، ئەو مەرجەعەیە کە بووەتە ناسنامەی نیشتمان و لە هەر کوێیەک ئامادە بێت، کورد وەک کاراکتەرێکی سەرەکی و بڕیاردەر لەسەر نەخشەی سیاسیی جیهان دەردەکەوێت. هێزی کاریزمای بارزانی لەوەدایە کە توانیویەتی خەونی نەتەوەیەک بکاتە ئەمری واقیع و وەک ڕێبەرێک، هەیبەتی مێژوو و هێزی بڕیار لە کەسایەتیی خۆیدا کۆبکاتەوە.
پەیامی ئەم لوتکە مێژووییە لە یەک ڕاستیدا کورت دەبێتەوە:
"کاتێک بارزانی دەدوێت، جیهان گوێ دەگرێت؛ چونکە جەنابیان بە ناوی نەتەوەیەکەوە قسە دەکات کە ئاشتی و ئازادی دەوێت، بەڵام هەرگیز شکۆی ناگۆڕێتەوە."
ئەمەیە سەرکەوتنی مەرجەعیەت کە تێیدا دۆزی کورد لە "قوربانییەوە" دەگۆڕێت بۆ "بڕیاردەر". بەڵێ ئەمڕۆ بارزانی جارێکی تر مێژووی شکۆی بۆ نەتەوەکەمان نووسییەوە.

 

بــارزانی لە هەر کوێ بێت، لەوێ مێژوو دەنووسرێتەوە.
Top