کێشەکانی ئافرەتی کورد و ڕۆڵی لە کۆمەڵگەدا گرنگییەکی تایبەتی وەرگرت دوای ڕاپەڕین

کێشەکانی ئافرەتی کورد و ڕۆڵی لە کۆمەڵگەدا گرنگییەکی تایبەتی وەرگرت دوای ڕاپەڕین

 


ئافرەتانی کورد بە گشتی پێگەیەکی ڕێزداریان هه یە و پێگەیان لە پیاوان کەمتر نەبووە .ئافرەتانی کورد لە مێژەوە تواناو لێهاتووییان هەبووە و بەهرەمەند بوون و خاوەنی ئازادییەکی خوڕسک بوون گومانی تیدانییە کە لە تەواوی کۆمەڵگەکاندا لایەنی ئەرێنی ونەرێنی هه یە و کۆمەڵگەی کوردستانیش وەکو هەر کۆمەڵگەیەکی دیکەی دونیا پشکی لەوەدا هەیە ،،

کە تاڕادەیەک بۆی ماوەتەوە ،
ئافرەتانی کورد بە گشتی بە درێژایی مێژوو خۆشەویستی دایکایەتی و چاودێری کردنی ماڵ و منداڵ جێ بەجێکردنی ئەرکی ماڵداری و ئەو ئەرکانەی کە بەرپرسیاریەتی خێزانن ،
هه موومان دەزانین کە لە کۆندا سەرەڕای بەخێووکردنی منداڵ و پەروەردەکردنی، ئافرەتانی کورد لە کاروباری دەرێ پشکی شێریان بەرکەوتووە لە کار دروێنە و کشتووکاڵی دا و کاری چنین و تەون و دروومان و زۆرێکی دیکە لە کارە هونەرکارییەکان ئافرەتانی کورد دەستیان بۆ بردووە و دروستیان کردووە ڕۆڵێکی بەرچاویان هه بووە لە تەواوی شۆڕشەکانی گەلی کورددا چ بەهەڵگرتنی چەک شانبەشانی باو ک و برا و هاوسەرەکانیان هەمیشە ئافرەتی کورد بە ئازایەتی و بوێری بەناوبانگە و بەرگەی سەختی و ناڕەحەتییەکانی گرتووە لە تەواوی ڕۆژە سەختەکاندا خۆڕاگربوون و دانیان،بەخۆیاندا گرتووە .

ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ ڕەگ و ڕیشەی کۆمەڵایەتی ئافرەتی کورد لەم پارچە شیرینەی نیشتمان لە ڕابردوو تاوەکو ئەمڕۆ ئافرەتانی کورد خاوەنی پێگەیەکی تایبەتی بە خۆیان بوون و بەشداریان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا کرووە، قوڕبانیان داوە هه موو تاڵی و ناخۆشییەکیان قبوڵ کردووە و پاڵپشت و پشتیوانێکی زۆر بەهێز بوون بۆ پیاوان لە هەموو قۆناغە سەختەکانی ژیانی ئافرەتی کورد بەهۆی ئەو بارودۆخە سەختەی کە بەسەرگەلی کوردداهاتووە
.
ئەگەر لێرە و لەوێ هه ندێ حاڵەتی نائاسایی هه بێت سەبارەت بە توندوتیژی یاخود پێشلکردنی مافەکانی ئافرەت لە کۆمەڵگەکەماندا زیادەڕەوی تێدایە چ لە ڕابردوو یاخود لە ئێستادا هیچ کۆمەڵگەیەک نییە، لەسەرڕووی زەویدا هه بێت بەدەر بێت لەم جۆرە ڕووداوانە چ لە کۆمەڵگ که ڕۆژهەڵاتییەکان یاخود لە کۆمەڵگە ڕۆژئاواییەکان و کۆمەڵگەی کوردی وەکو هه ر کۆمەڵگەیەکی تر وایە .
ئازاری ئافرەتی کورد بەگشتی تەنیا ئازارێکی
کاتییە واتا بارودۆخ دەیسەپێنێت
.
هه موومان دەزانین کە کۆمەڵگەی کوردستانی ڕووبەڕووی کارەساتی ئابووری و ڕامیاری بووەتەوە، لەلایەک وڵاتانی دەوڕووبەری ،بەڵام دوا ی ڕاپەرینی بەهاری 1991 پێشکەوتنێکی بەرچاو لە ژیان و ڕۆڵ و پێگەی ئافرەت لە کۆمەڵگادا ڕوویدا.
قۆناغی دوای ڕاپەرین ڕۆڵێکی مەزنی گێڕا لە ژیانی گەلی کورد و بەگشتی ئافرەت
وەکو بەشێکی مەزن لە کۆمەڵگایە .
ئەم پێشکەوتنەی کە لە ڕۆڵی ئافرەت لە کۆمەڵگەی کوردییدا دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991ڕویدا .
دیارە ئافرەتی کورد ڕۆڵێکی دیار و گڕنگی هەبوو لە سیاسەتدا و لە چلەکانی سەدەی ڕابردووا ئەم ڕۆڵە بەردەوام لەگەشەسەندندا بوو،
بە تایبەتی دوای ڕێکەوتننامەی 11ی ئازاری ساڵی 1970
ئافرەت بەشداری لە ژیانێ کۆمەڵایەتی و سیاسی و حزبی کرد .
ئەم دەورە دوای ڕاپەڕینی گەلی کوردستان 1991 زیاتر گەشەی کرد کاتێک حکومەتی هه رێمی کوردستان بنەما سەرەکییەکانی دامەزراوە دەستووری و پەرله مان و پەروەردەییەکانی دانا ،
لەوکاتە بەدواوە ئافرەت سەرۆکایەتی زۆرێک لەم دامەزراوانەی کرد .
دەبینین وەکو سەرۆکی پەرلەمان و سه رۆکی زانکۆ ئەندامی پەرلەمان، وەزیر و باڵیۆز و ڕاوێژکار و پۆستەباڵاکان ئیترجیاوازی لە نێوان ئافرەت و پیاواندا نەما.
.
کەواتە ناتوانین بڵێن مافی ئافرەتانی کورد زەوت کراوە
لە کاتێکدا دەبینین پۆستە باڵا و هه ستیارەکان ئافرەت لەئەستۆی گرتووە .

کێشەکانی ئافرەتی کورد و ڕۆڵی لە کۆمەڵگەدا گرنگییەکی تایبەتی وەرگرت دوای ڕاپەڕین
ئەم گرنگیە بە تێپەڕبوونی کات زیادی کرد
ڕۆڵی ئافرەتانی کورد لە کایەی ڕامیاری و کۆمەڵایەتی و کلتووریدا زیادی کرد، ئەمانەیش هەموو پێشکەوتن و به رەوپێشچوونی ئافرەتە.

 

Top