ئەكریلەماید.. ئاوێتەیەكی شێرپەنجەیی لە خۆراكدا

ئەكریلەماید.. ئاوێتەیەكی شێرپەنجەیی لە خۆراكدا

ئەكریلەماید Acrylamide، ئاوێتەیەكی ئۆرگانیی ڕەقی سپی بێ بۆنە و لە ئاودا دەتوێتەوە. ئەم ئاوێتەیە لە خۆراكە نیشاستەییەكانی وەكو پەتاتە و دانەویڵەپەیدا دەبێت، كە بە پلەی گەرمی بەرزی زیاتر لە 120پلەی سێلسیەس بۆ خواردن ئامادە دەكرێن و ڕەنگیان بۆ قاوەیی تۆخ دەگۆڕێت، بۆنموونە جیبس، نان، بسكویت، قاوە، هەروەها لە دوكەلێ جگەرەشدا هەیە. ئەكریلەماید بە ئاوێتەیەكی شێرپەنجەیی هەژمار دەكرێت، ئەگەرچی هێشتا توێژینەوەی لەسەر دەكرێت. هەنگاوەكانی خۆپاراستن لە ئەكریلەماید: سووركردنەوەی خۆراك تا ڕەنگی زەردی زێڕین دەبێت نەك قاوەیی یان تاریكتر. لەكاتی گەرمكردن یان ئامادەكردنی تۆست، پەتاتە، نان، یان هەر خۆراكێكی نیشاستەیی كە لە زەیت یان ڕۆندا سوور دەكرێتەوە، وا باشترە كە ئامادەكردنی خۆراك لە فڕنی و زەیتی زۆر گەرم و داخدا نەبێت و هەرگیز خۆراك نەگاتە پلەی سووتان یان نزیك سووتان، هەوڵ بدە كەمترین بڕی زەیت بۆ یەك جار سووركردنەوەی خۆراك بەكاربهێنیت.

 

Top