بەهای خۆراكیی سركەی بەلسەمی
سركەی بەلسەمی Balsamic vinegar لە شیرەی چڕكراوی ترێی هاڕاو دروست دەكرێت كە بۆ ماوەیەكی زۆر لەناو بەرمیل لە تەختە دروستكراودا خەزن دەكرێت، ڕەنگێكی تاریك و چێژێكی شیرینی هەیە. سركەی بەلەسمی بە كالۆریی كەمەوە ڕێژەیەكی كەمی شەكری سرووشتی لەخۆدەگرێت، لەگەڵ ترشی ئەسیتیك، پڕۆبایۆتیكەكان Probiotics هەروەها دەوڵەمەندە بە ماددە دژەئۆكسانەكانی پۆلیفینۆلەكان و كوێرسێتین Quercetin، لەگەڵ ڕێژەیەكی كەم لە كانزاكانی پۆتاسیۆم، كالسیۆم، مەگنسیۆم، ئاسن. سوودە تەندروستییەكان: كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی خوێن و كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن بۆیە گونجاوە بۆ تووشبووان بە نەخۆشیی شەكرە، هاندانی هەرسكردنی خۆراك و گەشەی بەكتریای سوودبەخشی ڕیخۆڵە، بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش و هێشتنەوەی هەستی تێربوون بۆ ماوەیەكی زۆر، كەمكردنەوەی فشاری ئۆكسان و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان، هەروەها سركەی بەلسەمی سیفەتی دژەبەكتریای هەیە.
